BehreynMafên MirovanNûçeRojhilatanavin

کاروەدانی زانایانی دینی بەحرەینی بەئامادەبوونی شاندی وەرزینی سرائیل لە بەحرەین

زانایانی دینیی بەحرەینی لەبەیاننامەیەکدا ئامادەبوونی شاندی وەرزشیی رژیمی زایۆنیستی لە بەحرەینیان ئیدانەکرد و ڕایانگەیاند، میوانداریی بەحرەین لە شاندی زایۆنیستی پێشاندەری جودایی ئالی خەلیفە لە خەڵک و جەماوەرە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ چوارشەممەی ماڵپەڕی ئەلعەهدی لوبنان، زانایانی دینی بەحرەینی لەو بەیاننامەیەدا پێیان داگرت؛ هیچ چاوەڕوانیەک بۆ خزمەت کردن ناکرێ لەو حکومەت و ڕژیمانەی گوێ نادەنە ویست و داوای خەڵکەکانیان و لەخزمەت بیانییەکاندان.

بەپێی ڕاگەیاندنی فێدراسیۆنی جیهانی تۆپی پێ(فیفا)، مەنامەی پایتەختی بەحرەین سبەی پێنج شەممە یانزەی مانگی مای میوانداری کۆنگرەی فیفایەو لەو کۆنگرەدا شاندێکی رژیمی داگیرکەری قودسیش بەشدار دەبێ.

پێشتریش ١٢ دامەزراوەی مەدەنی بەحرەین، نەیارەتی خۆیان لەگەڵ ئامادەبوونی شاندی وەرزشیی رژیمی زایۆنیستی لە بەحرەین ڕاگەیاندبوو.

خەڵک و پێکهاتە سیاسییەکانی بەحرەینیش بەجاران بەسازدانی خۆپێشاندانی بەرفراوان، رق و تووڕەییان لە سەفەری شاندێکی وەرزشیی رژیمی زایۆنیستی بۆ بەحرەین ڕاگەیاند.

لەهەمان کاتدا، ژمارێک لە خەڵکی بەحرەین دوێشەو(ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە) بەئامادەبوون لەبەردەرکی ماڵی شێخ عیسا قاسم زانای پایەبەرزی بەحرەینی لە ناوچەی ئەلدۆراز لەڕۆژاوای مەنامە بۆ ئیدانەکردنی بەشداربوونی شاندی وەرزشیی رژیمی زایۆنیستی لەبەحرەین، دروشمیان دا.

خۆپێشاندەران هەروەها سەفەری شاندی رژیمی زایۆنی بۆ بەحرەینیان بەجۆرێک سووکێتی کردن بە خەڵکی ئەو وڵاتە زانی

Başa dön tuşu