ÎranNûçeRojhilatanavin

ئامادەبوونی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ بەرێوە بردنی پڕشکۆی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی لە دەرەوەی وڵات

وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەڕاشکاوی وتی ، هەموو نوێنەرایەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەرەوەی وڵات ئامادەیی تۆکمەو تەواویان هەیە بۆ بەڕێوە بردنی هەڵبژاردنەکانیی سەرۆک کۆمارەتی ئێران .

” بەهرام قاسمی ” ، بەیانی چوار شەممە هەروەها باسی لە هەوڵە بەردەوامەکانیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرد بۆ بەڕێوە بردنی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران لە کەنادا وئەمریکا و سەقامگیر بوونەوەی سندووقەکانیی دەنگ دان لەو دوو ولاتە دا .

وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی : بە سەرنج لە حەشێمەتی تاڕادەیەک زۆری ئێرانییەکانی دانیشتووی ئەمریکا ، هەموو کردەوەی پێویست لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ بەڕێوە بردنیی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی و بوونی سندووقی دەنگ دان لە ئەمریکا ئەنجام دراوە . قاسمی لەبارەی بەڕێوە چوونیی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران لە کەنادایش بە ئاماژە بە وەی کە تاران و ئۆتاوا پێوەندی سیاسیان نییە هیواداری دەربڕیوە، ئەم هەڵبژاردنانە لە کەنادایش بەڕێوە بچێت . “سەید مۆستەفا ئاقا میر سەلیم” ،” ئیسحاق جیهانگیری کوشایی” ، ” حەسەن ڕۆحانی” ، “سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ساداتی ” ،” محەممەد باقر قالیفاف” ، ” سەید مۆستەفا هاشمی تەبا” ، شەش بەبژاری سەرەکی هەڵبژاردنەکانی دوازدەهەمین خولی سەرۆک کۆمارەتی ئێرانن . دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنەکانی ئیسلامی شارو گوندەکان ، ١٩ مای ٢٠١٧ بەڕێوە دەچێت

Başa dön tuşu