ÎranNûçeRojhilatanavin

ئامولی لاریجانی : ئێران وڵامی هەوڵی تیرۆریستان لە میرجاوە دەداتەوە

سەرۆکی هێزی دادی ئێران وشداری دایە لایەنگرانی تیرۆریستان لە ناوچە کە پەلامارەکانیان بێ وڵام نامێنێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن،  ئایەتوڵڵا سادق  ئامولی لاریجانی سەرۆکی هێزی دادی ئێران ئەمڕو دووشەممە لە نێو کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵای دادەڤانی، وێڕای سەرەخۆشی  کردنی شەهادەتی  ژومارێک  لە سنوورڤانانی ناوچەی میرجاوەی سەر بە پارێزگەی سیستان و بەلوچستان لەباشووری ڕۆژهەڵاتی  ئێران، وشداری دایە لایەنگرانی تیرۆریستان   لە ناوچە  کە پەلامارەکەیان بێ وڵام  نامێنێتەوە.

چوارشەممەی ڕابردوو  واتە بیست و شەشەمی ئاڤریل دوابەدوای بۆسەنانەوەی تیرۆریستان لە ناوچەی  سەرسنووری  ئێران لەگەڵ پاکستان، نۆ سنوورڤانی ناوچەی  میرجاوەی پارێزگەی سیستان و بەلووچستانی ئێران کاتی گەشت لێدان  شەهید بوون و یەکێک لە سنوورڤانە بریندارەکانیش لەلایەن تیرۆریستەکان گوێزراوەتەوە بۆ نێو خاکی پاکستان.

تاقمی تەکفیری وتیرۆریستی جەیشوزوڵم  بەرپرسایەتی ئەم پەلامارە تیرۆریستییەی گرتۆتە ئەستۆ

Başa dön tuşu