IraqNûçeRojhilatanavin

تەقینەوەی ترۆمبیلێکی بۆمبڕێژ کراو لە باکووری بەغدا

تەقینەوەی ترۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە باکووری بەغدای پێتەختی عێراق، لانیکەم چوار کوژراوی لێکەوتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی مەیادینی لوبنان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراو لە بازاڕێکدا لە گەڕەکی شوعلەی باکووری بەغدا تەقیەوە کە لە ئەنجام دا لانیکەم هەشت کەسیش بریندار بوون.

سەرکردایەتیی هەڵمەتی بەغدا ئەمڕۆ ڕایگەیاند: کۆمەڵێک لە تیرۆریستان بە بڕێک تەقەمەنییەوە گیراون.

ئەمەو لە سێ گەڕەکی بەغداش بنکەی شانەنوستووەکانی تیرۆریستان کە تژی لە چەک و تەقەمەنی بوو لەنێو برا.

هاوکات لەگەڵ جێژنەکانی شەعبانییە، کاروانە زیارەتییەکانی کەربەلا جارێکی تر بەرەو ئەم شارە پیرۆزە وەڕێ کەوتن و دەستەودارێکی توندوتۆڵی ئاسایشتی لە سەر ئەو ڕێگایانەی دەچنەوە سەر پارێزگای کەربەلا ڕەچاو کراوە

Başa dön tuşu