سەرۆکی هێزی دادی ئێران وتی : نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئایینی ئیسلام ئاڵا هەڵگری مافی مڕۆڤی ڕاستەقینە بووە و ئیلام بەرگریکاری کەرامەتی مڕۆڤەکانە .
ئایەتوڵڵا سادق ئامولی لاریجانی سەرۆکی هێزی دادی ئێران ڕۆژی یەکشەمە لە کۆبوونەوەی سەرانسەری هێزی داد لە تاران وێڕای ئاماژە بە پێویستی ڕوانینی ئیسلام بە مافی مڕۆڤ وتیشی : وێنەیەک کە ئیسلام و قورئانی پیرۆز لە مڕۆڤ نیشانی ئەدات خەلیفەتوڵڵایە و مافی مڕۆڤ لە چوارچێوەی ڕاسپاردەیەکانی ئیسلام و قورئان قەبوول کراوەیە . ئایەتوڵڵا ئامولی لاریجانی وێڕای ئاماژە بە پێشێلکرانی مافی ڕەش پێستان لە ئەمریکا وتیشی پێغەمبەری ئیلام هەزار و چوارسەد ساڵ لەمەوبەر ڕەش و سپی پێکەوە یەکسان دەزانی و بە هەر بیانوویەک دیلەکانی ئازاد دەکرد . کەوایە ڕوانینی ئیسلام ڕزگار کردنی مڕۆڤەکانە . سەرۆکی هێزی دادی ئێران وتی ڕۆژئاوا بە درۆ و فریوکاری لە ئامێری مافی مڕۆڤ کەڵک وەر دەگرێت بەڵام لە کردەوەدا شەڕی ڤیەتنام بوردمانی هیروشیما و شەڕی داسەپاو بە سەر ئێران و بوردمانی یەمەن و گەورەترین کاولکاریەکانی بە دوواوە بووە . سەرۆکی هێزی دادی ئێران هەروەها بە وتنی ئەوەی کە تاقمی تێڕۆڕیستی داعش بە وتەی خودی ئەمریکیەکان پێکهاتووە جەختی کرد کماری ئیسلامی ئێران مافی مڕۆڤی بردووەتە پێشەوە و لە نەتەوەی بێ دەرەتانی فەلەستین پشتیوانی کردووە