خەتیبی نوێژی هەینیی تاران هەوڵی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران بۆ سزادانی تاقمی تیرۆریستیی داعشی دروست و شیاو زانی .
سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی شەوی دووشەممە هەژدەی ژووئەن بەئامانجی تەمێ کردنی تیرۆریستانی تەکفیری لە سوریا، بنکەی فەرماندەیی و شوێنی کۆبوونەوە، پشتیوانی و چێکردنی ئوتوموبیلی تەقینەوەیی تیرۆریستانی داعشی لە ناوچەی دەیروزوور ، ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە بە شەش مووشەکی نێوان بڕی زەوین بۆ زەوین دایە بەر پەلامار.
ئەم مووشەکان بە تێپەڕین لە ئاسمانی ئێراق و تێپەڕکردنی ڕێگەیەکی 650 کیلومەتری کەوتن لە ئامانجە دیاریکراوەکان .
دوابەدوای تاوانکاریی تیرۆریستیی حەوتەمی ژووئەن لە تاران کە بووە هۆی شەهید بوونی هەژدە کەس وبریندار بوونی ژومارێک خەڵکی بێ تاوان و ڕۆژوڤانی ئێران، سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ڕایگەیاند بوو ڕژانی خوێنی پاکی هێچ کەس بێ وڵام ناهێڵێتەوە .
ئایەتوڵڵا محەممەد ئیمامی کاشانی لە خوتبەکانی نوێژی هەینی ئەم حەوتەیەی تاران، پێداگری کرد : تیرۆریستان و لایەنگرانیان دەبێ بزانن کۆماری ئیسلامیی ئێران هەرچەشنە پەلامارێکی ئەگەری بێ هیچ چاوپۆشییەک و زۆر بە بڕشتانە وڵام دەداتەوە.
خەتیبی نوێژی هەینیی تاران ئاماژەی کردە سەقامی بێ وێنەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و وتی : ئاسایش، هێوری و پاوەجێیی سەربازی و زانستی ئێستای ئێران بە بەرەکەتی سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی بە ڕێبەرایەتی ئیمام خومەینی (رە) بناغەدانەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.
خەتیبی نوێژی هەینیی تاران هەروەها وێڕای پیرۆزبایی کردنی ئازاد کرانی مووسڵ لە دەستی تیرۆریستان لە دەوڵەت و گەلی ئێراق، وتیشی : ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنیستی و ڕژێمی سعودی لایەنگرانی سەرەکی تیرۆریستان لە ناوچەن