ÎranNûçeRojhilatanavin

SORANİ- ئیمام جومعەی کاتی تاران: گەمارۆکانی ئەمریکا بن پێکەری ڕۆح و جەستەی کۆهەنگاو(برجام)ە

خەتیبی کاتی نوێژی جومعەی تاران ، پەسەند کرانیی گەڵاڵەی بایکۆتەکانیی ئێران لەلایەن هەنجوومەنیی نۆینەران و هەنجوومەنی پیرانیی ئەمریکای بنپێکەرەوەیی ڕوح وجەستەی بەرجام زانی و وتی ئەم بایکۆتگەلە بێ متمانەیی بە ئەمریکای سەڵماندووە.

” حۆجەتولئیسلام کازم سەدیقی” لە خوتبەکانیی ئەم حە فتەی نویژی جومعەی تاران وتیشی: هەموو بەرپرسانیی ئێرانیی بڕوایان بەوەهەیە ڕاستەقینەی ئەم بایکۆتانە نیشانی داوە، ئەمریکا هەر لەگەڵ ئیسلام و شۆرسی ئیسلامیی ئێران دوژمنە و بە دوای گەڕاندنەوەی شۆرشی ئیسلامیی ئێرانە بەرەو ڕوابردوو دا. کازم سەدیقی، تەنیا  ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی بایکۆتەکانیی ئەمریکای ژشت بەستن  بە توانایی نێو خۆیی، خۆبژیوی و ئابووری خۆڕاگری زانی و بەڕاشکاوی وتی: گەلی ئێران لە شەڕی داسەپاوی هەشت ساڵە کەلە ڕاستی دا لەگەڵ رۆژئاوا و ڕۆژهەڵات شەڕیان دەکرد، بەژشت بە ستن بە گفت ووادەکانیی ئیلاهی و پاراستنیی ڕوح توانیان، بەرامبەر مۆستەکبیرانی جیهان خۆڕاگری بکەن. ئەنجوومەنیی نوێنەرانی ئەمریکا ، شەوی سێ شەممە (٢٥ ژوئیە) گەڵالەی تۆکمەی بایکۆتەکانی ئێرانیی بە ٤١٩ دەنگی ئەرێ پەسەند و ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکایش بە ٩٨ دەنگ بەو گەڵالەیە دەنگی داوە. ئیمام جومعەی کاتی تاران، هەروەها بە پیرۆزبایی سەرکەوتنەکانیی حیزبوڵای لوبنان بە سەر تاقمە ڕەشەکوژەکان لە ناوچەی عەرساڵ لە سنووری لوبنان و سوریا، بەڕاشکاوی وتی: ئەم سەرکەوتنانە، هەروەکوو سەرکەوتنیی حیزبوڵای لوبنان بە سەر ڕژیمی زایۆنیی لە شەڕی ٣٣ ڕۆژەلە ژوئییەی ٢٠٠٦، سەرکەوتنێکی گرنگی ستراتژیک بووە .خەتیبی نوێژی جۆمعەی تاران جەختیکرد: خۆڕاگریی لە ناوچە هەروا زیندووە و لاگرانیی تاقمە ڕەشەکوژەکان لە ناوچە لەوان ئەمریکا، عەرەبستان و ڕژیمی زایۆنیی ڕووی لە لەناوچوون ناوە

Başa dön tuşu