ÎranNûçeRojhilatanavin

SORANİ- ئێران زللەیەکی مووشەکیانەی سرەواندە گوێچکەی تیرۆریستانی داعش

سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران لە کاردانەوە بەرامبەر پەلامارە ڕەشەکوژیەکانی حەوتەمی ژووئەن لە تاران شەوی دووشەممە بنکەی فەرماندەرایەتی تیرۆریستانی تەکفیری داعشی لە دەیروزووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بە شەش مووشەکی نێوانبڕی زەوی بە زەوی دایە بەر هێرش .

سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند ئەم مووشەکانە بە تێپەڕین لە ئاسمانی ئێراق و بڕانی ڕ ێگەیەکی 650 کیلومەتری  بە دروستی  کەوت بە ئامانجی دیاریکراو لە دەیروزووری سوریا  .

دوازدە ڕۆژ دوای  پەلاماری تیرۆریستی ئەندامانی داعش لە تاران کە بووە  هۆی شەهید بوونی  هەژدە کەس و بریندار بوونی 52 شارومەندی ئێرانی ، سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی بە نیشاندانی  هێزی سەربازیی ئێران ، وڵامی  تاوانکاری تیرۆریستانی دایەوە.

توانایی سەربازی و بەرگریی ئێران بە تایبەت لە گۆڕەپانی مووشەکی، هێمای  هێزی بەرگریانە و پێش پێ گیرانەی  کۆماری ئیسلامیی ئێرانە کە لە بارودۆخی ستراتژیک،  بەشێوەیەکی کاریگەر دەور دەگێڕێ.

هەرلەم بوارەدا ڕۆژنامەی ئەمریکایی نیۆیۆرک تایمز  لە ژومارەی ڕۆژی دووشەممەی  بۆ لێکدانەوەی  پەلاماری مووشەکیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی بۆسەر بنکەی تیرۆریستەکان لە دەیروزوور نووسی  : ئەم پەلامارە نیشانەی گەشەی هێزی سەربازیی ئێران لە ناوچە بووە و هاوکات خاوەن پەیام بووە بۆ  عەرەبستان ، ئیسرائیل و بەتایبەت ئەمریکاییەکان  کە خاوەنی چەند بنکەی سەربازین لە ناوچە دا .

هێزی مووشەکی و توانایی سەربازیی  سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ، دوژمنان بە تایبەت ئەمریکا ولایەنگرەکانی لەوان عەرەبستانی سعودی و ڕژێمی ئیسرائیلی ناچار کردوە بە بیانووی جۆربەجۆر تۆمەتی  بێ بنەما  بخەنە پاڵ ئێران   بۆ نمونە  ئیدیعای داکۆکی کردنی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لە تیرۆریسم لە سوریا و ئێراقە.

ئیدیعای داکۆکیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لە تیرۆریزم، گاڵتەیەکی سیاسیە چونکە  ئەم دامەزراوە جەماوەرییە  خەریکی یارمەتی دان بە خەڵکی سوریا و ئێراقە کە شەڕ لەگەڵ تیرۆریزمێک دەکەن کە لەلایەن ئەمریکا و عەرەبستانی سعودی و رژێمی ئیسرائیلەوە داکۆکییان لێ دەکرێت  .

هەوڵی ئەمریکا و لایەنگرانی  بەدژی داعش کە هاوکات سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی بە ڕای خۆیان تۆمەتبار دەکەن بە داکۆکی کردن لە تیرۆریزم،   لەحاڵێکدا کە بەپێچەوانە بۆ خۆیان لە ئێراق و سوریا  بە ئامانجی  هاتنە دی ئامانجە پاوانخوازانەکانیان   داعش کۆنترۆڵ دەکەن .

هەرلەم بوارەدا  بیل ون ئوکن   کارناسی  پرسەکانی سیاسی لە ماڵپەڕی ئینتەرنێتیی  ئەندێشکەدەی گلوبال ریسرچ  نوسیویەتی : دەستێوەردانی سەربازی ئەمریکا  لە ئێراق و  سوریا بەمەبەستی لەناوبردنی داعش نییە چونکە داعش بۆخۆی بەرهەمی داگیرکردنی ئێراق لەساڵی دووهەزاروسێیە و لە درێژەش دا وەک  هێزی نیابەتی لە نێو گۆڕەپاندا لەلایەن ئەمریکا بۆ گۆڕینی ڕژێمێک لە لیبیا و سوریا کەڵکی لێ وەرگیردرا.

لە وەها بارودۆخێک دا پەلاماری  سەرکەوتوانەی مووشەکیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە دەیروزوور نیشان دەدات  ئێران بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم جیددی  بووە و ئەم پەلامارە، قۆناخێکی نوێی لەم ڕەوتە دا ساز کردووە  .

هەروەها  پرسێکی گرینگ   کە بۆ لێکدانەوەی پەلاماری مووشەکیی سپای پاسدارانی ئێنقلابی ئیسلامی بۆسەر بنکەی تیرۆریستان لە نێو خاکی سوریا دەبێ  سەرنجی بدرێتێ ئەمەیە کە  ئەم پەلامارە بە هەماهەنگی  و مۆڵەتی دەوڵەتی یاسایی ئەم وڵاتە ئەنجام دراوە و لە چوارچێوەی یاساکانی نێودەوڵەتی دایە .

پەلاماری راستەو خۆی مووشەکیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی بۆسەر بنکەی فەرماندەرانی تیرۆریست  لە دەیروزوور  بەگشتی لە چوارچێوەی  بەرگری لە ئاسایشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەنجام دراوە

Başa dön tuşu