NûçeRojhilatanavinSûriye

SORANİ- ئەفسەرێکی ڕووسیا لە سووریا کوژرا

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند؛ ئەفسەرێکی ئەو وڵاتە لە پارێزگای حەمای سووریا کوژراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران ؛ وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لە بنکەیەکی سەربازیی سوپای سووریا لە پارێزگای حەمای ئەو وڵاتە ڕاوێژکارێکی سەربازیی ڕووسیا لە لایەن گرووپە بەرهەڵستکارەکانی سووریا کوژراوە.

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند کە نیکۆلای ئاپانازۆف ئەفسەری ڕووسیا، شەوێ ڕابردوو لە هێرشێکی خۆمپارەیی گرووپە بەرهەڵستکارەکانی دەوڵەتی سووریا بۆ سەر بنکەیەکی سەربازیی پارێزگای حەما کوژراوە.

ڕووسیا جەختی لەوە کردەوە کە ئەو ئەفسەرە ڕاوێژکاری سەربازیی سووریا بووە. بە کوژرانی ئەو ئەفسەرە ڕووسییە، ژمارەی کوژراوانی سوپای ڕووسیا لە سووریا بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا گەیشتۆتە ٣٢ کەس

Başa dön tuşu