ÎranNûçeRojhilatanavin

SORANİ- ئەمڕۆ ڕێ و ڕەسمی تەنفیزی حوکمی سەرۆک کۆمارەتیی دوازدەهەم لە تاران بە ڕێوە دەچێت

ڕێ و ڕەسمی تەنفیزی حوکمی دوازدەهەمین خولی سەرۆک کۆمارەتیی ئیسلامیی ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی گەلاوێژی ١٣٩٦، کاتژمێر ١٠ لە حسێنییەی ئیمام خومەینی (رە) بەڕێوە دەچێ.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی پاراستن و بڵاو کردنەوەی بەرهەمەکانی حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی، ئەم ڕێ و ڕەسمە لە کاتژمێر ١٠ی سەر لە بەیانییەوە لە حسێنییەی ئیمام خومەینی(رە) لە بەردەم حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی و بە ئامادەبوونی سەرۆکانی هەرسێ هێزەکە، سەرۆکی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری، کاربەدەستانی حکومی و سەربازی، زانایانی ئایینی و مامۆستایانی زانکۆکان، ژمارێک لە باڵیۆزان و نوێنەرانی باڵای وڵاتانی بیانی بەڕێوە دەچێ و لە کەناڵی جۆربەجۆرە رادیۆیی و تەلەڤزیۆنییەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە شێوەی زیندوو و ڕاستەوخۆ ڕووماڵ دەکرێ.

لەم بەرنامەیەدا وەزیری ناوخۆ، ڕاپۆرتێک سەبارەت بە پرۆسەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی دوازدەهەمین خولی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران ئاراستە دەکات’، پاشان حوجەتولئیسلام وەلموسلمین محەممەد گوڵپایەگانی سەرۆکی نووسینگەی مەقامی مەزنی ڕێبەری،دەقی حوکمەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی سەبارەت بە تەنفیزی دەنگی جەماوەر و دیاری کرانی حوجەتولئیسلام وەلموسلمین حەسەن ڕۆحانی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی ئیسلامیی ئێران دەخوێنێتەوە؛ پاشان ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی لەوحی دەقی حوکمەکەی ڕادەستی سەرۆک کۆماری هەڵبژاردەی خەڵک دەکات.

لە درێژەدا سەرۆک کۆمار وتارێک پێشکەش دەکات و دوابەدوای ئەوەش بەشدار بووانی ئەو کۆڕە، بیسەری وتە بەنرخەکانی حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی «مدظله‌العالی» دەبن

Başa dön tuşu