یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نێونەتەوەیی بە ئاماژەدان بە ڕوودانی کارەساتی مرۆیی لە یەمەن وتی : چاوەڕوان دەکرێت نەتەوەیەکگرتووەکان دەوری خۆی بۆ دانی یارمەتی بۆ سەقامگیر بوونی ئاشتی و سەقامی ناوچە زۆرتر لە ڕابردوو هەوڵ بدات .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ڕۆژی سێ شەممە لە چاوپێکەوتن لە گەری لوئیس نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان لە تاران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە لە یەمەن قعیران لە بواری کوشتنی خەڵکی سیڤیل گەیشتووەتە بوارەکانی دیکەی وەک تەشەنای نەخۆشی ، وتی : خەڵکی ستەملێکراوی ئەم وڵاتە بەرەوڕووی کەمبوونی جیددی کەرەستە و ، هەژاری و برسیەتین.
یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نێونەتەوەیی وتیشی: بەم حاڵە پەلاماری سەربازی ڕژێمی سعودی بۆسەر یەمەن لە مانگی پیرۆز ڕەمەزان پەرەی سەندووە .
حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان پێداگری کرد جیهان و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین هەروا بەرەوڕووی تیرۆریزم، دەست درێژکاری سەربازی، بنپێکرانی سەروەری نیشتمانی وڵاتان، توندوتیژی و توندڕەویی ڕێکخراوەیە کەوایە بۆ ئەوەی بەسەر ئەم گرفتانە دا سەرکەوین پێویستە ڕێکخراوی نەتەوەکان دەورێکی گرینگترین لەسەر بنەمای جاڕنامەی ئەم ڕێکخراوەیە بگێڕێ.
گەری لوئیسیش لەم چاوپێکەوتنە بە ئاماژەدان بە پێشینەی هاوکارییەکانی نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەگەڵ دەوڵەتی ئێران لە زۆر بابەتی جۆربەجۆر وتی : بەسەرنجدان بە مێژووی باش و سەرکەوتووی هاوکارییەکانی نێوان ڕێکخراوی نەتەوەکان و ئێران ، دەرفەتی شیاو بۆ گەشەسەندن و پەرەی ئاستی هاوکاری لەنێوان دوولایە ن دەستەبەر کراوە.
گەری لوئیس هەروەها پێداگری لەسەرە ڕێگەچارەی سیاسی بۆ قەیرانەکانی ناوچەی بە گرینگ وەسف کرد و لەسەر پێویستیی ڕەچاوکردنی مافی مرۆڤ لە ناوچە پێداگری کرد .
نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای نیگەرانی دەربڕین لە ڕەوشی ناوچە لە سەر گواستنەوەی نیگەرانییەکانی تاران بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک پێداگری کرد