ÎranNûçeRojhilatanavinSûriye

SORANİ- بانگهێشتی سەرۆک وەزیرانی سووریا لە جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ سەردانی دیمەشق

سەرۆک وەزیرانی سووریا جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بانگهێشت کرد بۆ ئەوەی سەفەرێکی هەبێ بۆ دیمەش.

“عیماد خەمیس” سەرۆک وەزیرانی سووریا ئێوارەی چوارشەممە لە دیداری “حسێن جابر ئەنساری” جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشی عەرەبی و ئەفریقایی لە دیمەشق، بە بانگهێشت کردنی “ئیسحاق جەهانگیری” جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ سەردانی سووریا، هاوکارییەکانی نێوان دوو وڵاتی بە گەلێک گرینگ نرخاند.

سەرۆک وەزیرانی سووریا هیوای خواست بەم زوانە جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی سووریا بکات بۆ ئەوەی پرس و بابەتەکانی هاوپێوەند بە هاریکاریی ئابووریی نێوان دوو وڵات بخرێتە بەر باس و لێکدانەوە و ڕێککەوتنیان لە سەر بکرێ.

سەرۆک وەزیرانی سووریا بە ڕێزدانان بۆ داکۆکییە ئابووری و سیاسییەکانی ئێران لە سووریا، جەختی کرد لە سەر پێویستیی بەرز کردنەوەی ئاستی پێوەندیی ئابووریی نێوان دوو وڵات.

“حسێن جابر ئەنساری”جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشی عەرەبی و ئەفریقاییش لەم دیدارەدا بە ئاماژە بە پێوەندییە ستراتژیکەکانی نێوان ئێران و سووریا، پێیداگرت لە سەر پێویستیی جێبەجێ کرانی ڕێککەوتنەکانی نێوان دوو وڵات لە بواری ئابووریدا.

جابر ئەنساری پێشتر لەگەڵ “وەلید موعەلیم” وەزیری درەەوەی سووریا دیداری کردووە و لەگەڵی دا ڕووداو و بەرنامەکانی داهاتووی ئێران و سووریا لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە سووریای خستۆەتە بەر باس و  لێکدانەوە.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشی عەرەبی و ئەفریقایی شەوی چوارشەممە بە مەبەستی بەشداری لە پێنجەمین کۆبوونەوەی لێژنەی هاوبەشی سیاسیی ئێران و سووریا و لێکدانەوەی دوایین ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و هاوکاریی دوولایەنە  گەیشتە دیمەشق

Başa dön tuşu