ÎranNûçeRojhilatanavin

SORANİ- بانگەشەی بێ بنەمای مافی مرۆڤی ئیستیکبار دژ بە ئێران

جێگری فەرماندەری هێزی دەریایی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی، بانگەشە بێ بنەماکانی وڵاتانی ڕۆژاوایی بە نیشانەیەک لە خو و خدەی ئیستیکباری و دوژمنایەتییان دژ بە گەل و شۆڕشی ئیسلامیی ئێران زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ سەردار سەرتیپ “عەلیڕەزا تەنگسیری” جێگری فەرماندەری هێزی دەریایی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران، شەوی چوارشەممە لە ڕێ و ڕەسمێکدا لە قشم هەڵکەوتوو لە باشووری ئێران وتیشی: ئەمریکا لە کاتێکدا خوازیاری جێبەجێ کرانی یاسا و ڕێساکانی مافی مرۆڤ لە ئێران دەبێ کە خۆی گەورەترین بنپێکەری مافی مرۆڤ لە جیهاندایە.

سەردارتەنگیسری ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ئەمریکا کە خۆی خاوەنی گەورەترین جبەخانە ئەتۆمییەکانی جیهانە  و٢٠٠ کڵاڤۆکی ئەتۆمی خستۆتە بەردەستی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی و هەموو چەشنە بۆمب دەفرۆشی بە ڕژێمی سەعوودی بۆ کوشتنی خەڵکی یەمەن، لە هیچکام لە کۆڕ و ناوەندەکانی مافی مرۆڤی جیهاندا ناخرێتە بەر لێپرسینەوە و ڕەخنە و گازندەوە.

جێگری فەرماندەری هێزی دەریایی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی، هەروەها وتیشی: کردەوە و جەنایەتەکانی ڕژێمی سەعوودی نابێتە هۆی  ئەوەی هاواری بەرگریکاران لە مافی مرۆڤ بەرز ببێتەوە بەڵام لەهەمبەردا یەکسەر بەیاننامەی مافی مرۆڤ دژ بە ئێران دەردەکەن کە ئەو هەڵس و کەوتەیش پیشاندەری خو و خدەی زاڵێتی خوازانەی ئیستیکباری جیهانییە

Başa dön tuşu