ÎranNûçeRojhilatanavin

SORANİ- بروجردی: ئازادکرانی مووسڵ ، شکستی پیلانەکانی ئەمریکا بۆ دابەشکردنی ئێراقە

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی : ئازادی مووسڵ ، شکستی پیلانەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان بۆ پارچەپارچە کردنی ئێراقە.

تەلەفزیۆنی  دەوڵەتیی ئێراق ڕۆژی پێنج شەممە باسی کۆتایی هاتنی داعشی کرد لە مووسڵی ناوەندی پارێزگەی نەینەوا لە باکووری ئێراق .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، عەلائەدین برووجێردی  شەوی هەینی  بەڕگەیاندنی ئەمەی یەکێک لە میحوەرەکانی سەرەکی سیاسەتی ئەمریکا لە ناوچە  دانی یارمەتی بە ڕژێمی زایۆنیستییە  وتیشی : ئێستا ئەمریکییەکان نیگەرانی سەرکەوتنەکانی بەرەی خۆڕاگری لە ئێراق و سوریا و شکستی پەیتاپەیتای داعشن .

سەرۆکی کۆمیسیۆنی  ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتشیی : ئەمریکا بۆ پێشگرتن بە شکستی داعش لە هەموو تواناییەکانی خۆی کەڵکی وەرگرتووە بەڵام  بەرەی خۆڕاگری، ئەمریکییەکان لە ئێراق و سوریا شکست دا  .

برووجێردی هەروەها بە ئاماژەدان بەمەی کە واشینگتۆن خوازیاری سوریایەکی ئارام و بەهێز نییە ، وتیشی : کۆماری ئیسلامیی ئێران  و ڕوسیا  پێشیان بە بەئەنجام گەیشتنی پلانی ئەمریکا لە سوریا گرت

Başa dön tuşu