سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران وتی : لە حالێک دا کە ئەمریکاییەکان وای دەنۆێنن بە پێچەوانەی بەرجام کارێک ئەنجام نادەن بەڵام لە کردەوە دا چوار چێوەی بەرجام بنپێدەکەن .
” عەلائەلدین بروجێردی” سێ شەممە شەو لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی دووی تەلەفەزیۆنی ئێران وتیشی ، ئەمریکاییەکان ڕێککەوتنی ناڤۆکی یان لە ڕواڵەت دا ئیمزا کردووە ، بەڵام لەمپەری سەرەکی جێبەجێبوونیی ئەم ڕێککەوتنەن .
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران هەروەها بەڕاشکاوی وتی ، ئێران کارنامەی سەرکەوتوویی لە بواری ئاسایشی بە سەرنج لە نائەمنییەکانیی ناوچە بووە . بروجێردی لە بارەی کۆبوونەوەی ئەمدواییەی ڕیازیش وتی : ئەم کۆبوونەوەیە بەمەبەستی سەرپۆش نان لە سەر شکستی جۆر بە جۆر ولە ماوەی چەندساڵی ئەمدواییەی عەرەبستان لە ناوچە دا بەرێوە چووە . سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران جەختیکرد عەرەبستان لەگەڵ بەرێوە بردنیی ئەم کۆبوونەوەیە بە دوەای دەستەڵات نواندن بوە لە حالێکدا کە کاربەدەستەئەمریکاییەکان بەر لەوە وتبوویان ، ئامادە بونیان لە ڕیاز نە هۆی کەڵکی خراپ وەرگرتن لە سەرچاوەکانیی دراوی عەرەبستانە