هەناردەی نەوتی ئێران بۆ وڵاتانی ئاسیایی لە مانگی ئاپریلی ئەمساڵەی زایینیدا (٢٠١٧) ، ٢٣% لە چاو ساڵی ڕابردوو (٢٠١٦) زیاتر بووە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ڕاگەیاندنی نەوت و وزەی ئێران (شانا) بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز؛ وڵاتانی چین، هیندستان و ژاپۆن چوار کڕیاری سەرەکیی ئاسیایی نەوتی ئێران ، لە مانگی ئاپریلی ٢٠١٧ هاوردەی نەوتی خۆیان لە ئێرانیان لە چاو ساڵی پێشوو تا نزیکەی ٢٣% زیاتر کردووە.
وڵاتانی چین، هیندستان، کۆریای باشوور و ژاپۆن مانگی ئاپریلی ٢٠١٧ سەرجەم ڕۆژانە یەک ملوێن و ٦٠٠ هەزار بەرمیل نەوتیان لە ئێرانەوە هاوردە کردووە.
لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧ ی زایینیشدا ئەم چوار وڵاتە ئاسیاییە بە شێوەی مام ناوەندی ڕۆژانە یەک ملوێن و ٨٠٠ هەزار بەرمیل نەوتیان لە ئێران هاوردە کردووە کە ٤٠% لە چاو ساڵی ٢٠١٦ زیاتر بووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ژاپۆن لە مانگی ئاپریلی ئەمساڵەوە، ڕۆژانە ٤١ هەزار و ٤٠١ بەرمیل، چین ٦٤١ هەزار و ٨٤ بەرمیل، هیندستان ٥٣٥ هەزار و ١٠٠ بەرمیل و کۆریای باشوور ٤٠٣ هەزار و ٧٠٠ بەرمیل لە ڕۆژدا نەوتیان لە ئێران هارودە کردووە