ÎranNûçeRojhilatanavin

SORANİ- بەرپاکرانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی ئێران لە سەدوسێ وڵات دا

حەسەن قەشقاوی ڕایگەیاند: لە سەدوسێ وڵات و سەدوسی و دوو نوێنەرایەتیی ئێران لە هەندەران داگری باڵوێزخانەکانی ئێران و سەرکۆنسولگەرییەکان، هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی بەڕێوە دەچێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ پرسی کۆنسولی و پەرلەمانی وکاروباری ئێرانییەکانی دانیشتووی هەندەران، سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە وەزارەتی دەرەوە بە ڕایگەیاندنی ئەم هەواڵە وتی: بە تێکڕایی بە سەرنجدانی ئەو پێش بینی و ئاسانکارییانەی کە کراوە 279 بنکەی دەنگ وەرگرتنمان لە هەندەران دا دەبێت.

حەسەن قەشقاوی لە درێژەی قسەکانی دا وێڕای ئاماژە کردن بۆ ئەمەی کە ئێران و کەنەدا ئێستاکە پەیوەندیی دیپلۆماسیانەیان پێکەوە نییە، ڕایگەیاند: لە لایەکی دیکەوە لانیکەم چوارسەد هەزار ئێرانی لەم وڵاتەدا دەژین و بە سەرنجدانی ئەوەی کە پەیوەندییەک لە ئارادا نییە، تا ئێستا نەمانتوانیوە بەستێنێک بۆ بەرپا کردنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی لەم وڵاتەدا خۆش کەین.

ناوبراو هەر لەم بوارەدا وتیشی: لە چوارچێوەی هەوڵەکانمان لە ئاراستەی ڕەخساندنی هەلی ئەوەی کە شارومەندانی ئێرانی لە کەنەدا بتوانن لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی دا بەشداری بکەن، یادداشتێکی فەرمیمان لەم بوارەدا داوەتە باڵوێزخانەی کەنەدا لە نیۆیۆرک و هاوکارانمان لە نوێنەرایەتیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە هەوڵی ئەوەدان هەتا ڕاوێژو دانوستانەکانیان لەگەڵ باڵوێزخانەی کەنەدا لە نیۆیۆرک لەم بارەیەوە بە ئەنجام بگەیەنن.

ناوبراو وتیشی: لەو یادداشتە فەرمییەدا داوامان لە دەوڵەتی کەنەدا کردووە هەتا وەک ڕێزنانێک لە دیموکراسی و مافی شارومەندایەتی هەلی ئەوە بڕەخسێنن کە شارومەندانی ئێرانیی دانیشتووی کەنەدا بتوانن لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی وڵاتەکەیاندا بەشداری بکەن و دەنگ بە پاڵێوراوی دڵخوازی خۆیان بدەن.

قەشقاوی هەروەها وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ڕاوێژو دانوستانەکانمان لەگەڵ دەوڵەتی کەنەدا لەم پەیوەندییەدا هەروا بەردەوامە، ڕایگەیاند: سی سندوقی دەنگ وەرگرتنیشمان لە شارە جۆربەجۆرەکانی ئەمریکا دەبێ هەتا شارومەندانی ئێرانیی کەنەدا بتوانن بەشداریی هەڵبژاردنەکان بکەن.

ناوبراو وتیشی: لە میرنشینە یەکگرتووە عەرەبیەکان دا نۆزدە بنکەی دەنگ وەرگرتن و لە بریتانیاش دا دوانزە بنکەی دەنگ وەرگرتنمان دەبێت

Başa dön tuşu