İslami Davet Kurdi Bange İslami

SORANİ- تاوانێکی دیکه‌ی داعش له‌ ڕۆژاوای موسڵ و قه‌ڵاچۆی 15 که‌سی مه‌ده‌نی

تیرۆریستانی داعش پانزه‌ که‌سی سیڤیلیان که‌ به‌نیازبوون له‌ناوچه‌ی”السرجخانه‌” له‌ڕۆژاوای موسڵ هه‌ڵبێن، گولـله‌باران کرد.

به‌پێی ڕاپۆری ئه‌مڕۆی ماڵپه‌ڕی ئێراقی ئه‌لمه‌علومه‌، سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاسایشی له‌پارێزگای نه‌ینه‌وا، باکوری ئێراق، ڕایگه‌یاند؛ ئه‌و که‌سانه‌ نیوه‌ڕۆی رۆژی سێ شه‌ممه‌(دوێنێ) به‌ته‌ما بوون خۆیان بگه‌یێننه‌ هێزه‌ ئێراقییه‌کان که‌ که‌وتنه‌ بەردەستڕێژی ڕەشاش و قەڵاچۆ کران و تیرۆریستانی داعش، ته‌رمەکانیان لە شوێنه‌ گشتیه‌کان دا بەرەڵڵا کرد.

له‌هه‌مان کاتدا، ئه‌رکانی سه‌رکردایه‌تی ئۆپراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵ، داوای له‌ خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌ کردووه‌ له‌ ماڵه‌کانیان نه‌یه‌نه‌ده‌ر و چاوه‌ڕوانی هێزه‌ ئاسایشییه‌کانی ئێراق بن بۆ چوونه‌ده‌ر له‌شار.

به‌قسه‌ی هێزه‌ ئاسایشییه‌کانی ئێراق، ته‌نیا چوار ناوچه‌ی«الموصل القدیمه»، «الزنجیلی»، «الشفاء» و «باب السنجار»له‌پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ چنگ داگیرکه‌رانی داعش دایه‌و هێزه‌ ئێراقییه‌کان به‌قورسی له‌شه‌ڕدان له‌و ناوچانه‌دا.

هێزه‌ هاوبه‌شه‌ ئێراقییه‌کان له‌وان سوپا، پۆلیسی فێدراڵ و حه‌شدی شه‌عبی له‌ساڵی ڕابردووه‌وە ئۆپراسیۆنێکی به‌ربڵاویان بۆ ڕزگارکردنی موسڵ ده‌سپێکردووه‌ که‌ به‌سه‌رنجدانی ڕزگارکرانی به‌شی زۆری ناوچه‌کانی بنده‌ستی تیرۆریستانی داعش، ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ دواڕۆژانی خۆی تێپه‌ڕ ده‌کاو رۆژاوای موسڵ، ناوه‌ندی پارێزگای نه‌ینه‌وا لە سه‌روبه‌ندی ڕزگارکرانی به‌ته‌واوه‌تی دایە

Exit mobile version