دواگۆڕانکارییە مەیدانییەکانی ئێراق پاش ڕزگارکرانی مووسڵ بەئامادەبوونی باڵوێزی پێشووی ئێران لەو وڵاتە لە کەناڵی ئاسمانیی سەحەر تاووتوێ کرا.
بەپێی ڕ اپۆری هەواڵدەریی فارس، هاوکات لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی ئێراق بەتایبەت سەرکەوتنی مەزنی خەڵک و حکومەتی ئەو وڵاتە لە ڕزگارکردنی مووسڵ ، دوکتور حەسەن دانایی فەر باڵوێزی پێشووی ئێران لە ئێراق و لەکارناسانی هەڵکەوتەی ناوچە بۆ ڕاگۆڕینەوە لەبارەی ئەو گۆڕانکارییانە لە ڕایەڵەی جیهانیی سەحەر ئامادە بوو و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو ڕایەڵە وتووێژی کرد.
لەو دانیشتنەدا پرسی کەشی میدیایی ئێراقیش خرایە بەرباس و لێکدانەوە کە دانایی فەر لەوبارەوە وتی: لە هەلومەرجی نوێی ئێراقی پاش داعش، پێویستە دووری بکرێ لە بەگژیەکداچوونی سوننە و شیعە هەتا پێش بگیردرێ بە سەرهەڵدانی ناکۆکی ساختەو فتینەو ئاژاوەیەکی نوێ.
دانایی فەر هەروەها وێڕای هێنانەئارای پرسی ئازایەتی و بوێریی کوردەکان لەتەنیشت هێزە جەماوەرییەکان و سوپای ئێراق، کوردەکانی بە دەرفەتێکی دەگمەن زانی بۆ پێشکەوتنی ئێراقی یەکپارچەو جەختی کرد لەسەر پێویستیی تاووتوێی کارناسانە بە پرسە ناوچەییەکان وبەتایبەت ئێراق لەمیدیاکاندا.
ناوبراو لەدرێژەی قسەکانیدا وتی: داۆش نەک هەر سەرپێچکارێک یان سەرهەڵداوێکی کۆمەڵایەتی بەڵکوو بیرێکی مەترسیدار بوو کە پێویستە بوارە کۆمەڵایەتییەکانی هاتنەدی ، بناسرێن و ڕەت بکرێنەوەو لەوبارەوە میدیاکان دەوری سەرەکی دەبینن.
لەو کۆڕەدا، سولەیمانی زادە بەرپرسی ڕایەڵەی جیهانیی سەحەریش ڕاپۆرێکی لەبارەی ڕەوتی چالاکیی کەناڵی کوردیی لە ئێراق و دووری کردن لە هێنانەئارای پرس وبابەتی ئاژاوەگێڕانە لەو کەناڵەی خستەڕوو