بە گوێرەی ڕێککەوتنی ئاگر بڕی بەیانی (پێنجشەممە) ی ترۆریستانی بەرەی نوسرە لە عەرەساڵی لوبنان بۆ شاری ئەدلێب لە سوریا ڕادەگوێزرێنەوە .
ڕێککەوتنیی ئاگر بڕ کە لە بەیانی (پێنجشەممە) ەوە بەڕێوە چووە دوای ئەوەی ئەنجام دراوە کە هێزەکانیی تاقمی ترۆریستی تەکفیری بەرەی نوسرە زیاتر لە سەدا ٩٥ ی ناوچەکانیی ژێر ڕکیفی خۆیان لە بەرزاییەکانیی عەرساڵی لوبنان و قەلەوموون لە سوریا لە دریژەی ئۆپەراسیۆنیی شەش ڕۆژەی حیزبۆڵا لە دەست داوە و ڕێگایەکیان جگە لە چوونە دەر لەناوچەکە نەبووە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، بە گوێرەی ڕێککەوتنیی ئەنجام دراوە، هێزەکانیی ئەم تاقمە ترۆرسیتییە لە ماوەی سێ رۆژ لە ریگای بوارگەیەکی ماناکراوە لە ناوچەکانیی ” ئەلمەلاهی” و ” وادی حەمید” لە عەرساڵ بەرەو شاری ئەدلیبی سوریا ڕادەگوێزرێنەوە .
هەروەها لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتوو وێڕای ئازادیی پێنج کەس لە هێزەکانیی حیزبوڵا کە لەلایەن ترۆریستانەوە یەخسیر کرابوون، تەرمیی ژمارێک لە کوژراوانی خۆڕاگری کە لە دەست ئەندامانیی بەرەی نوسرە دابوون ڕادەستی حیزبوڵا دەکرێن.
ئۆپەراسیۆنیی ئازادکردنیی بەرزاییەکانی عەرساڵی لوبنان و ناوچەی قەلەموونی سوریا لە ٢١ ژوئیە دەستپێکرا و هێزەکانیی خۆڕاگری لوبنان توانیان زۆرتریی بنکەکانیی ژێر ڕکێفی تاقمی ترۆریستی نۆسرە ئازاد بکەنەوە .
زۆریک لە لێکۆڵەران ئازاد کرانیی بەشێک لە ناوچە سنوورییەکانی سوریا ولوبنان وەکوو ڕووداوێکی گرنگ لە ڕیبازی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم دەزانن. هەنگاوی دووهەم بۆ ئازادیی بەرزاییەکانیی ڕۆژهەڵاتی لوبنان، ئازادیی ناوچەکانیی ژێر ڕکێفی داعش لە ناوچەکانیی ” ڕاس بەعلبەک” و ” ئەلقاع” ە