ÎranNûçeRojhilatanavin

SORANİ- توانای مووشەکیی ئێران بۆ بەرەڤانیی یاسایی لە هاووڵاتیانیەتی

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : توانای مووشەکیی ئێران بۆ بەرەڤانی ڕەواو یاسایی لە هاووڵاتیەکانیەتی .

محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر پەیجەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توئیتەردا نووسی: توانای مووشەکیی ئێران هاوکات لەگەڵ بەرەڤانی ڕەواو یاسایی لە شارومەندانی ئێرانی، ڕەوتی بەرەنگاربوونەوەی هاوبەشی جیهانیی گرووپی تیرۆریستیی داعش و تیرۆریزمی توندڕەوخواز، دەباتەپێش.

پاش تاوانی تیرۆریستیی حەوتی ژۆئەن  لەتاران کە شەهیدبوونی ١٨ کەس و برینداربوونی ژمارێک لە خەڵکی مەزلوم و بەڕۆژووی ئێرانی لێکەوتەوە، سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ڕایگەیاند، خوێنی هیچکام لە قوربانیان، بێ وەڵام ناهێڵێتەوە.

سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی سەرلەئێوارەی دوێنێ یەکشەممە بەئامانجی سزادانی تیرۆریستانی تەکفیری لەسوریا، بنکەی سەرکردایەتی و پێگەو ناوەندەکانی خۆحەشاردان و پشتیوانی و چێکردنی ئۆتۆمبیلی تەقینەوەیی تیرۆریستانی تەکفیری لەناوچەی دێرەزوور، ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەی بە شەش مووشەکی نێوانبڕی زەوی بە زەوی پێکا.

ئەو مووشەکانە بە دەربازبوون لە ئاسمانی ئێراق و پێوانی ڕێگای٦٥٠کیلۆمیتری، بەوردیی ئامانجە دیاریکراوەکانیان پێکا.

Başa dön tuşu