سەرچاوەکانی ئێراقی باسی تەقینەوەیەکی تیرۆریستییان کرد لە بنکەی حەشدی عەشایری لە پارێزگەی ئەنبار کە کوژرانی چەند کەسی لێکەوتەوە .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە کەناڵی ئێراقی سومەریە نیووز، سەرچاوەیەکی ئاسایشیی ئێراقی ڕایگەیاند کەسێکی بکوژی تیرۆریست بەیانی ئەمڕۆ خۆی لە دەروازەی بنکەی حەشدی شەعبی لە ئەنبار تەقاندەوە کە بوە هۆی کوژرانی سێ کەس و بریندار بوونی شەش هێزی حەشدی شەعبی .
بەرلەمەش لەبەر تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە ئوردوگای ئاوارەکانی ئێراقی لە باشووری شاری رومادی ناوەندی پارێزگەی ئەنبار چواردە کەس کوژران و سێزدە کەسیش بریندار بوون کە زۆربەیان ئافرەت و منداڵ بوون