NûçeRojhilatanavinSûriye

SORANİ- تەقینەوە لە گردوپەڕی حەڵەب

لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە دانیشتنی تاقمی ترۆریستیی بەرەی نوسرە و ئەحڕاڕوشام لە پارێزگەی حەڵەبی سوریا ، ژمارێک کەس کوژران و یان بریندار بوون .

 بە پێی راپۆرتی رۆژی یەکشەممەی کەناڵی ئەلمەیادین بە گێڕانەوە لە ئەرکانی راگەیاندنی شەڕی سوریا ، ئەم تەقینەوەیە لە گوندی ئەلنەجار لە دەوربەری باشووری حەڵەب رووی دا .

گروپی ترۆریستیی بەرەی نوسرە تا ئێستا کوژرانی سێ کەس لە ئەندامانی خۆی لەم تەقینەەیەدا پشت ڕاست کردووەتەوە .

لە هەمان کاتدا ئەرتەشی سوریا لە درێژەی هەڵمەتی خۆی لە دژی رێکخراوی ترۆریستیی داعش لە باشووری رۆژهەڵاتی ڕەققە ژمارێک لە ترۆریستانی کوشت .  ئەرتەشی سوریا هەروەها دوای زاڵبوون بەسەر هەندێ لە تەپۆلکەو بەرزاییەکان لە رۆژهەڵاتی گوندی  « رجم السلیمان » گەییشتە سنوورەکانی پارێزگەی دەیرزوور .

سەرچاوە سوریەکانیش باسی تێکهەڵچوونی قورسی نێوان ئەرتەشی سوریا و گروپە چەکدارەکان لە شاری درعای باشووری سوریا دەکەن

Başa dön tuşu