لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە دانیشتنی تاقمی ترۆریستیی بەرەی نوسرە و ئەحڕاڕوشام لە پارێزگەی حەڵەبی سوریا ، ژمارێک کەس کوژران و یان بریندار بوون .
بە پێی راپۆرتی رۆژی یەکشەممەی کەناڵی ئەلمەیادین بە گێڕانەوە لە ئەرکانی راگەیاندنی شەڕی سوریا ، ئەم تەقینەوەیە لە گوندی ئەلنەجار لە دەوربەری باشووری حەڵەب رووی دا .
گروپی ترۆریستیی بەرەی نوسرە تا ئێستا کوژرانی سێ کەس لە ئەندامانی خۆی لەم تەقینەەیەدا پشت ڕاست کردووەتەوە .
لە هەمان کاتدا ئەرتەشی سوریا لە درێژەی هەڵمەتی خۆی لە دژی رێکخراوی ترۆریستیی داعش لە باشووری رۆژهەڵاتی ڕەققە ژمارێک لە ترۆریستانی کوشت . ئەرتەشی سوریا هەروەها دوای زاڵبوون بەسەر هەندێ لە تەپۆلکەو بەرزاییەکان لە رۆژهەڵاتی گوندی « رجم السلیمان » گەییشتە سنوورەکانی پارێزگەی دەیرزوور .
سەرچاوە سوریەکانیش باسی تێکهەڵچوونی قورسی نێوان ئەرتەشی سوریا و گروپە چەکدارەکان لە شاری درعای باشووری سوریا دەکەن