ÎranNûçeRojhilatanavin

SORANİ- جێگری سەرکردەی گشتیی ئەرتەشی ئێران: هێزی بەرپەرچ دانەوە هۆکاری دەستەڵاتی ئێرانە

جێگری سەرکردەی گشتیی ئەرتەشی ئێران،هێزی بەرپەرچ دانەوەی بە هۆکاری دەستەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ئیرنا، ئەمیری سەرتیپ ئەحمەدڕەزا پوردەستان جێگری سەرکردەی گشتیی ئەرتەشی ئێران لە نێو ئاپۆڕەی هێزە چەکدارەکانی بنکەی شکاریی ( فڕۆکەوانانی شەهید برایانی دڵ حامد) لە چابەهاری ڕۆژهەڵاتی ئێران وتی: خۆسازدانی هەمیشەیی و دەستەڵاتی بەرپەرچ دانەوەی هێزە چەکدارەکانی ئێران یەکێک لە گرینگترین هۆکارەکانی دابین کردنی ئاسایشت و ئەهوەنیی دەروونیی خەڵکە.

جێگری سەرکردەی گشتیی ئەرتەشی ئێران لە سەرهەست بوونی هێزە چەکدارەکان و ئامادە بوونی گەلی ئێران لە گۆڕەپانەکەی بە هۆکارێکی سەرکەوتنی سەرکەوتنی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران زانی و وتیشی: لەم هەل و مەرجەی ئێستاو بە سەرنجدانی ئەو هەڕەشەیەی کە دژی گەلی ئێران لە ئاردایە، هێزە کارامەو پسپۆڕەکان ئەرکێکی قورستریان لە سەر شانەو یەکێک لەو هێزانەش کە پێشەنگە لەم بوارەدا هێزی ئاسمانییە

Başa dön tuşu