IraqNûçeRojhilatanavin

SORANİ- حەشدی شەعبی: داعش خەریکە بە تەواوەتی بنەبڕ دەکرێ

وتەبێژی هێزەکانی حەشدی شەعبی ئێراق ڕایگەیاند؛ گرووپی تیرۆریستیی داعش ٨٠%ی چەکدارانی خۆی لە دەست داوە.

“ئەحمەد ئەسەدی” وتەبێژی هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەڤزیۆنیی دەوڵەتیی سووریا ، پاراستنی سەرانسەری سنووری ئێراق و سووریا و پاکتاو کردنەوەی هەموو ناوچەکانی ژێر چنگی داعشی بە ئامانجی هێزەکانی حەشدی شەعبی هێنایە ئەژمار و وتی؛ حەشدی شەعبی درێژە دەدات بە پێشڕەوییەکانی بۆ ڕزگار کردنی وڵاتەکەی لە ژێر دەستی تیرۆریستان بە هاوکاتیی دەوڵەتی سووریا.

ئەسەدی بە ئاماژە بە بەشداریی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگار کردنی ناوچەکانی حەویجە، شەرقات و چیای حەمرین لە ژێر چنگی تیرۆریستانی داعش وتیشی؛ هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕێگاکانی پشتیوانیی تیرۆریستان لە نێوان موسڵ و شەنگالیان لە باکووری ئێراق پچڕیوە.

وتەبێژی هێزەکانی حەشدی شەعبی بە ئاماژە بەوەی کە هێزەکانی بەسیجی جەماوەریی ئێراق (حەشدی شەعبی) لە چوارچێوی یاسای بنەڕەتیی ئێراقدا دەجوڵێنەوە، پێی داگرت چوونی هێزی چەکداری ئێراق بۆ نێو خاکی وڵاتانی دیکە پێویستی بە پەسەن کران لە لایەن پەرلەمانەوە هەیە

Başa dön tuşu