İslami Davet Kurdi Bange İslami

SORANİ- حەشدی شەعبی: داعش چیدی ناگەڕێتەوە بۆ ئێراق

هێزی حەشدی شەعبیی ئێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک سەبارەت بە ڕاو نرانی داعش لە مووسڵ پێداگری کرد ، ئەم تاقمە تیرۆریستییە ئیدی ناگەڕێتەوە بۆ ئێراق.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، هێزی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ هەینی لەم بەیاننامەیە ڕایگەیاند  ئێستاکە حکومەتی ساختەی داعش بە ئازاد کردنی  شاری کۆنی مووسڵ  کەوت و هێزی حەشدی شەعبی سەرکەوتنیان بە هەموو  جیهان ڕادەگەیەنن.

لە کۆتایی ئەم بەیاننامەیەدا ڕاگەیەندراوە، هەندێ ناوچەی ئێراق وەک  بەشگەلێک لە شوروقات، حەویجە و تەلەعفەر کە هێشتا ئازاد نەکراوە خێرا ئازاد کرا چونکە ئەندامانی داعش لە قۆناخی لەناوچوون و رووخان دان .

حەشدی شەعبی دوابەدوای هێرشی لەناکاوی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ژووئەنی  ساڵی 2014 بۆسەر مووسڵ، لەسەر فتوای ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی ئێراق پێکهات  و لەشەڕ بەدژی تیرۆریستەکان، دەورێکی گرینگیان لە ئازاد کردنی ناوچە داگیرکراوەکانی ئێراق لەوان مووسڵ گێڕا.

وەزارەتی بەرگریی ئێراق ڕۆژی پێنج شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک  باسی کۆتای داگیرکاری مووسڵی کرد.

دوای ئازاد  کرانی بەشی ڕۆژهەڵاتی مووسڵ هێزی ئێراقی لە فڤرییەی ساڵی دووهەزارو حەڤدەوە ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی بەشی ڕۆژاوایی مووسڵیان دەست پێکرد کە دوێنێ پێنج شەممە دوایین قۆناخەکەی کۆتایی پێهات

Exit mobile version