IraqNûçeRojhilatanavin

SORANİ- حەشدی شەعبی پەیوەندییەکی مێژوویی لەگەڵ پێشمەرگه هەیه

جێگری ڕێکخراوی حەشدی شەعبی عێراق وتی: پەیوەندی حەشدی شەعبی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگه، پەیوەندییەکی مێژووییه و هاوئاهەنگی له نێوان هەر دوولا له ئاستێکی باشدایه.

بە پێی هەواڵی کوردپرێس به گێڕانەوه له ماڵپەڕی هەواڵی “صوت العراق” ئەبوو مەهدی موهەندیس له لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وێڕای ئاماژه به پەیوندیی مێژوویی و هاوئاهەنگی له ئاستێکی باشی نێوان هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی پێشمەرگه، ڕوونی کردەوه: هێزەکانی حەشدی شەعبی سنووری عێراق و سووریایان کۆنتڕۆڵ کردووه و ناوچەکانی دەرووبەریشی کۆنتڕۆڵ دەکەنەوه.

موهەندیس سەبارەت به پێشڕەویگەلی هێزەکانی حەشدی شەعبی بەرەو شەنگال که له ئێستادا له ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی پێشمەرگەدایه، وتیشی: ئەم چەشنه پرسانه دەبێ له ڕێی سیاسی و به پێی ڕێککەوتنی نێوان بەغدا – هەولێر چارەسەر بکرێن.

ناوبراو جەختی لەوەش کردەوه که لە ئێستادا ناوچه ڕزگارکراوەکان لە بندەستی داعش بۆ گەڕانەوەی دانیشتووانی ئەو ناوچانە گونجاوه، بەڵام بەر له گەڕانەوەی دانیشتووەکان، دەبێ ئەو ناوچانه له مین و بۆمبی چێندراو پاک بکرێنەوه

Başa dön tuşu