سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێراق، خوازیاری کهمڵاندن و کۆتایی هێنان به کاری پشکنینی ته‌رمی کوژراوان و شه‌هیدانی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی ئێران و ئێراق(1980هه‌تا1988) بوو.
به‌پێی ڕاپۆری ئاژانسی هه‌واڵیی فارس، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێراق سه‌رله‌ئێواره‌ی دوێنێ سێ شه‌ممه له‌پرێس کۆنفرانسێکدا له‌به‌غدا، وێڕای داواکردن بۆ کهمڵاندن و کۆتایی هێنانی هه‌رچی خێراتر به‌کاری پشکنینی ته‌رمی کوژراوان و شه‌هیدانی شه‌ڕی ئێران و ئێراق، وتی: جارێ دوو وڵات خه‌ریکی پشکنین و دۆزینەوەی ته‌رمی سهربازهکانیانن و دیارە ئه‌وه‌ش، بۆ هەردووک لا بابەتێکی پڕئازارە.
عه‌بادی له وه‌ڵامدانه‌وه به‌پرسیارێک له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێراق و ئێران پاش سه‌رکه‌وتنی حه‌سه‌ن رۆحانی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماریی ئێران، هیوای خواست؛ هه‌رچی زیاتر په‌یوه‌ندیی دوو وڵات و گه‌لانیان ، په‌ره‌بسێنێ.
حکومه‌تی ئێراق له‌چوارچێوه‌ی جێ به‌جێ کرانی واده‌و به‌ڵێنیه نێوده‌وڵه‌تی وناوچهییهکانی، به‌ڵێنی داوه، به ناسکردنی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان و دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی شه‌هیدانی شه‌ڕی ئێران و ئێراق که له‌ساڵی1980 به ده‌سدرێژکاریی ئه‌و وڵاته بۆسه‌ر خاکی ئێران ده‌سپێکرا، کۆتایی بێنێ به دۆسییه‌ی بێ سه‌روشوێن بووه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا