IraqNûçeRojhilatanavin

SORANİ- داعش نۆسەد کەسی سڤیلی لە حەویجەی عێراق دا ڕفاند

سەرچاوە خۆجێییەکانی شاری حەویجەی باکووری عێراق ڕایانگەیاند: چەکدارانی تاقمی تیرۆریستی داعش نۆسەد کەس لە خەڵکی ئەم شارەیان ڕفاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە سەرچاوە خۆجێییەکان چەکدارانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینییەوە دوای ڕاپێچ کردنی بەربڵاوی خەڵکی شاری حەویجە لە باشووری ڕۆژئاوای شاری کەرکوک، بەرەو شوێنێکی نادیار ڕایگواستن.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە چەکدارانی تاقمی تیرۆریستی داعش ئەو خەڵکە سڤیلە لە بەرامبەر هەڵمەتە ئاسمانی و زەوینییەکانی دژی بارەگاو مۆڵگەکانیان وەک قەڵغانی مرۆڤی بەکار دێنن.

هەڵمەتی ڕزگار کردنی شاری موسڵ ناوەندی پارێزگای نەینەوا لە حەڤدەی ئۆکتۆبەری دووهەزارو شانزەوە بە فەرمانی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق و بە بەشداریی هێزەکانی سوپا، هێزی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی دەستی پێکراوە و ئەم هێزانە هەتاکوو ئێستا توانیویانە ناوچەگەلێکی بەربڵاوی پارێزگای نەینەوا لەژێر ڕکێفی داعش ڕزگار بکەن.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە تیرۆریستان بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە مەیدانییەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە

Başa dön tuşu