سه‌رچاوه مێدیاییه‌کان ڕایانگه‌یاندووه که دامه‌زرێنه‌ری تۆڕی مێدیایی ئه‌عماق که سه‌ر به گرووپی تیرۆریستی داعش بوو به هۆی هێرشه ئاسمانییه‌کانی ئه‌مریکا له پارێزگای ده‌یره‌زووری سووریا کوژراوه.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕاشا توده‌ی، ئاژانسی ڕۆیترز ڕایگه‌یاند که دامه‌زرێنه‌ری تۆڕی مێدیایی ئه‌عماق که سه‌ر به گرووپی تیرۆریستی داعش بوو، له هێرشه ئاسمانییه‌کانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر پارێزگای ده‌یره‌زووری سووریا کوژراوه.
ڕۆیترز ئاماژه‌ی به لاپه‌ڕه‌ی فه‌یسبووکی براکه‌ی “ڕیان مه‌شعه‌ل” بنیاتنه‌ری ئه‌عماق کردووه که ڕایگه‌یاندووه براکه‌ی و کچه‌که‌ی له هێرشی ئه‌مریکاییه‌کان بۆ سه‌ر شاری مه‌یادین کوژراون.
پێشتر له کوژران و بریندار بوونی ده‌یان داعشی به هۆی هێرشه‌کانی هاوپه‌یمانی دژه تیرۆر به ڕێبه‌ری ئه‌مریکا له شاری مه‌یادین هه‌واڵیان دابوو، ئه‌م شاره له ژێر کۆنترۆڵی داعش دایه.
ئه‌مه له حاڵێکدایه که گرووپی تیرۆریستی داعش هێشتا کوژرانی ڕیان مه‌شعه‌لی پشت ڕاست نه‌کردووه‌ته‌وه