فەرماندەی هەوا فەزای سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران، باسی دامەزرانی سێیەمین کارگەی بەرهەم هێنانی مووشەک لە ئێرانی کرد لە لایەن سپای پاسدارانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەدار ئەمیرعەلی حاجی زادە، ڕۆژی پێنج شەممە بە ئاماژەدان بە دامەزرانی سێیەمین کارگەی بەرهەم هێنانی مووشەک لەلایەن سپای پاسدارانەوە وتی : ئێران لە بەرهەم هێنانی فڕۆکەی بێ فڕوکەوان، ڕادارەکان، شەڕی ئەلەکترونیک و بەرگری ئاسمانی ، لە ڕیزی وڵاتانی گرینگی ناوچەکە دایە .
سەردار حاجی زادە وتیشی : زانستوەرانی ئێرانی توانیان مووشەکی زەوی بۆ زەوی چێ بکەن کە هەموو قۆناخەکانی لەسەرتاوە هەتا بەرهەم هاتنی لەلایەن بلیمەتانی ئێرانییەوە بەڕێوە چووە .
فەرماندەی هەوافەزای سپای پاسدارانی ئێران هەروەها وێڕای پێداگری کردن لەسەر دەسەڵاتی باڵای سەربازی و بەرگری ئێران وتی : هێزی سەربازی و ئاسیاشی وڵات بە پشت بەستن بە توانایی بەرگری پێشکەوتە و لەژێرچاوەدێری فەرماندەیی مەقامی مەزنی ڕێبەری، هیچکات موڵەت نادات پەلاماری سەربازی لەلایەن هیچ دەسەڵاتێک بەدژی ئێران ئەنجام بدرێت