سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران و سکرتێری گشتیی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق ڕۆژی چوار شەممە لە تاران دا دیدارو وتووێژیان کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، دکتۆر عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران و جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتیی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق و سەرۆک کۆماری پێشووی ئەو وڵاتە لە تارانی پێتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران چاویان بە یەکتر کەوت. لەم دیدارەدا هەردوک لا لە بارەی پرسە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکانەوە قسەیان کردو بیروڕایان گۆڕییەوە.
جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتیی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان و سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق ڕۆژی دووشەممە بە سەردانێک گەییشتە تارانی پێتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران