ڕاوێژکاریی ئاسایشی نیشتمانیی ئەفغانستان لە دیداری باڵوێزی ئێراق لە کابۆڵ وتی: تاقمی ترۆریستی داعش دوای شکستی تووند لە ” مووسڵ” ی ئێراق و ” نەنگەر هار”ی ئەفغانستان، بۆ تۆلە سەندنەوە بالوێزخانەی ئێراق یان لە کابۆڵ دا داوەتە بەر پەلاماری خۆیان دا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی سێ شەممەی ئیرنا ، ” محەممەد حەنیف ئەتمەر” ڕاویژکاریی ئاسایشی نیشتمانیی ئەفغانستان دوای پەلاماری ترۆریستی بۆ سەر باڵوێزخانەی ئێراق لە کابۆڵ لەگەڵ” فەرزەد زەهیر ئەلغەلاوی” باڵوێزی ئەو وڵاتە لە ئەفغانستان دیدار و وتوویژی کرد .
” محەممەد حەنیف ئەتمەر” لەم دیدارە وتی، ترۆریسم دوژمنی هاوبەشیی هەموو مرۆڤانیی بە تایبەت دوژمنی خەڵکی ئەفغانستان و ئێراق بووە و نایهەوێت خەڵکانیی ئەو دوو وڵاتە لە ئاشتی و گوزەرانی باش دا بن. ” فەرزەد زەهیر ئەلغەلاوی”، کردەوەی هێزەکانی ئەفغانی لەمەر نابوودی ترۆریستانی بە جێ ستایش زانی و وتی: هێزەکانیی ئەفغان لە زووترین کات، هەموو دیپلۆماتەکان و کارگێرانی بالوێزخانەیان ڕزگار کردووە و ترۆریستانیان لە ناوبردووە . بەیانی رۆژی دووشەممە تاقمێک لە هێرشکارە چەکدارەکان پەلاماریان کردە سەر باڵوێزخانەی ئێراق لە کابۆڵ کە بە هۆیەوە دوو هێزی ئاسایشی باڵوێزخانە دا کوژراون . بە کوژرانیی چوار هێرشکاری چەکدار، تێکهەڵچوون لە باڵوێزخانەی ئێراق لە کابۆڵ کۆتایی هات. تاقمی ترۆریستی داعش بەرپرسایەتی پەلامار بۆ سەر باڵوێزخانەی ئێراق لە کابۆڵی گرتە ئەستۆوە