فەرماندەری هێزی دەریاڤانی – ستراتژیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : ئێران تائێستا 52 کۆپاپۆڕی بەڕێکردۆتە نێو بەستێنی ئاوە ئازادەکان .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕادیۆتەلەفزیۆن، ئەمیر دەریادار حەبیبوڵڵا سەییاری فەرماندەی هێزی دەریایی ستراتژیکی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی یەکشەممە لە ڕێ وڕەسمی بەربانگ کردن لەگەڵ لە خۆبوردوان و پێشەنگەکانی ئەم هێزە وتیشی : ئێران توانیویەتی پاسەوانی لە چوار هەزار گەمی بکات لە کەنداوی عەدەن و ئاسایشی ئەم ناوچەیە دەستەبەر بکات .
ئەمیر دەریادار سەیاری بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ساڵی ڕابردوو ئێران بە دەوری قارەی ئەفریقا خولاوەتەوە و لە ئوقیانوسی ئەتلەس ئامادە بووە و کۆپاپۆڕی ئێرانی بە شێوەی پەیوەستە 150 ڕۆژ لە ئوقیانوس ئامادەبووە وتیشی : ئێران ئەمڕۆ لە باکووری ئوقیانوسی هیندیش کۆنترۆڵی ئیتلاعاتی هەیە و بە مەشقگەلی مەزن کە بەڕێوەی دەبات بووەتە هۆی ئەوەی هێزی سەربازی لە جیهان، کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک هێزی دەسەڵاتدار بناسن