EfrîqaÎranNûçeRojhilatanavin

SORANİ- دەستپێبوونی سەفەری زەریف بۆ باکووری ئەفریقا

وەزیری دەرەوەی ئێران بەمەبەستی ڕۆیشتن بۆ سەفەرێکی دوو ڕۆژە و وتووێژ لەسەر پەرەی پێوەندی دوولایەنە و پرسەکانی ناوچەیی بەرەو سێ وڵاتی ئەفریقی جەزایر و موریتانی و تونس کەوتە ڕێ .

محەمەد جەواد زەریف  وەزیری دەرەوەی ئێران  بەیانی ڕۆژی یەکشەممە لە یەکەم قۆناخی  سەفەرەکەی دا بۆ باکووری ئەفریقا   بەرەو جەزایر کەوتە ڕێ  .

زەریف لەسەر بانگێشتنی ڕەسمیی وڵاتانی جەزایر، موریتانی و تونس بەرەو ئەم سێ وڵاتە ئەفریقییە کەوتە ڕێ هەتا  سەرباری چاوپێکەوتن لەگەڵ هاوتاکانی خۆی  لەگەڵ سەرۆکانی ئەم وڵاتانەش سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچە لەوان سوریا و پرسەکانی ناوچەی کەنداوی فارس، وتووێژ بکات  .

بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی شەممە   ئامانج لەم سەفەرەی  قووڵتر کرانی پێوەندی دوو لایەنە و پەرەی هاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی جەزایر، موریتانی و تونس  وەسف کرد و وتی : گۆڕانکارییەکانی ناوچە  پێویستی بە  هاوپشتیی هەرچی زۆرتری  وڵاتانی ئیسلامییە و کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەر ئەو باوەڕەیە کە وڵاتانی ئیسلامی دەبێ   یەکگرتوویی و هاوپشتی زورتریان هەبێت  بەرمبەر خراپ خوازان و دوژمنان

Başa dön tuşu