وەزیری دەرەوەی ئێران بەمەبەستی ڕۆیشتن بۆ سەفەرێکی دوو ڕۆژە و وتووێژ لەسەر پەرەی پێوەندی دوولایەنە و پرسەکانی ناوچەیی بەرەو سێ وڵاتی ئەفریقی جەزایر و موریتانی و تونس کەوتە ڕێ .
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بەیانی ڕۆژی یەکشەممە لە یەکەم قۆناخی سەفەرەکەی دا بۆ باکووری ئەفریقا بەرەو جەزایر کەوتە ڕێ .
زەریف لەسەر بانگێشتنی ڕەسمیی وڵاتانی جەزایر، موریتانی و تونس بەرەو ئەم سێ وڵاتە ئەفریقییە کەوتە ڕێ هەتا سەرباری چاوپێکەوتن لەگەڵ هاوتاکانی خۆی لەگەڵ سەرۆکانی ئەم وڵاتانەش سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچە لەوان سوریا و پرسەکانی ناوچەی کەنداوی فارس، وتووێژ بکات .
بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی شەممە ئامانج لەم سەفەرەی قووڵتر کرانی پێوەندی دوو لایەنە و پەرەی هاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی جەزایر، موریتانی و تونس وەسف کرد و وتی : گۆڕانکارییەکانی ناوچە پێویستی بە هاوپشتیی هەرچی زۆرتری وڵاتانی ئیسلامییە و کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەر ئەو باوەڕەیە کە وڵاتانی ئیسلامی دەبێ یەکگرتوویی و هاوپشتی زورتریان هەبێت بەرمبەر خراپ خوازان و دوژمنان