IraqNûçeRojhilatanavin

SORANİ- دەستپێکرانی ئۆپەراسیۆنیی بەربڵاو لە گردو پەری سامەڕای ئێراق

سەرچاوەئاسایشییەکانیی ئێراقی باسیان لە دەستپێکرانیی ئۆپەراسیۆنیی بەربڵاو کرد لە گردو پەری شاری ” سامەڕا” لە پارێزگای سەلاحەدین .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەلعالەم، ئەم سەرچاوە ئاسایشییە ئەمڕۆ هەینی بە ماڵپەری حەشدی شەعبی ئێراقی وت: فەرماندەری ئۆپەراسیۆنی سامەرا وتیپی ٧٤ ی سوپای ئێراق و فەرمانگەی پۆلیسی یەسریب بە پشتیوانیی هێزی ئاسمانی ئێراق ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنیی ئاسایشی بەربڵاویان لە ناوچەی ” تەل ئەلزەهەب” لە باشووری بەشی ” بەلەد” لە گردو پەری شاری سامەڕا دەستپێکردووە . ئەم سەرچاوەیە وتی: ئامانج لەو ئۆپەراسیۆنە لەناو بردنی پاشماوەکانیی داعشە کە هەرەشە لە ئاسایشی شارومەندان دەکەن .
بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، هێزی ئاسمانی سوپا توانی تونیلێک کە داعش کەڵکی لێ وەردەگرت لەناو بات و هەمماری هاوەنی ئەوان کاول بکات . هەر لەم حالە دا ؛ سەرچاوەیەکی ئاسایشی یش ڕایگەیا ند: هێزە ئاسایشییەکانی ئێراق بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە ئۆپەراسیۆنێک بە ئامادەبوونی فەرماندەری پۆلیسی سەلاحەدین و هێزەکانی تایبەتی “سوات” لە چەند میحوەرەوە دەستیان دایە ئازادکردنیی گوندی ” ئیمام غەربی” لە باشووری شاری” ئەلقیارە” لە نزیکی مووسڵ لە  چنگ ترۆریستانی داعش.  ” حەیدەر عەبادی” سەرۆک وەزیرانی ئێراق، حەوتەی ڕابردوو سەرکەوتن بە سەر تاقمی ڕەشەکوژی داعش لە مووسڵی بە فەرمی ڕاگەیاند

Başa dön tuşu