ÎranNûçeRojhilatanavin

SORANİ- دەنگدانەوەی بەربڵاوی گوتارەکەی دوێنێ بەکشەممەی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە میدیاکانی جیهان و ناوچە

گوتارەکەی ئێوارەی دوێنێ یەکشەممەی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لەمیانەی ڕێ و ڕەسمی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) بناغەدانەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، دەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی بووە لە میدیاکانی ناوچە و جیهان دا .

هەواڵدەریی شینهۆوا بە گواستنەوەی قسەکانی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە ڕێ وڕەسمی ڕێزگرتن لە بیست و هەشتەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی (رە) نووسی : ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕۆژی یەکشەممە داوای چارەسەرکرانی پرسەکانی ناوچەی لە ڕێگەی وتووێژەوە کرد  .

بەڕێزیان بە ڕاگەیاندنی ئەمەی بیانییەکان لەوان عەرەبستان دەبێ لە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی سوریا، یەمەن و بەحرەین دەست هەڵگرن، فەرموویان: خەڵکی ئەم وڵاتانە دەبێ چارەنووسی وڵاتەکەیان لە ڕێگەی وتووێژی سیاسی دیاری بکەن .

هەواڵدەریی شین هۆوا بە گێڕانەوە لە ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی نووسی : وڵاتانی دەرەوەیی دەبێ  ناردنی چەک بۆ تیرۆریستانی ناوخۆی وڵاتانی قەیران لێ دراوی ناوچە بوەستێنن.

هەواڵدەریی شین هۆوا  ڕایگەیاند: ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها ئامادەبوونی نامەنتقی عەرەبستان لە بەحرەینی ئیدانە کرد و وتیشی : دەوڵەتی بەحرەین دەبێ لەگەڵ خەڵکی ئەم  وڵاتە وتووێژ بکات .

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە بەڕێزیان لەمەی کە خەڵکی هەندێ وڵاتانی موسوڵمان وەک یەمەن، سوریا، بەحرەین و لیبی بەرەوڕووی گرفتن پەژارەی دەربڕی.

ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها عەرەبستانی بانگێشت بۆ وەستانی تاوانکارییەکانی بە دژی گەلی بێ تاوانی  یەمەن و بە ئاماژەدان بەوەی دەوڵەتی سعودی بە بوردومان کردنی خەڵکی یەمەن تووشی هەڵە دەبێت  فەرموویان  :  ئەم دەوڵەتە بزانێ کە هەرچەندەش لەسەر شێوازی ئێستای دا پێداگری بکات سەرنجام  خەڵکی یەمەن سەردەکەون و ناتوانێ بەسەر گەلی یەمەن دا سەرکەوێت  .

هەواڵدەریی شینهۆوا  هەروەها  نووسی  : ئایەتوڵڵا خامنەیی  ڕەخنەی لە دونالد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا کرد لەبەر داکۆکییەکانی لە دەسەڵاتدارانی عەرەبستانی سعودی .

هەواڵدەریی ترندی کۆماری ئازەربایجانیش  قسەکانی  ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە ڕێ وڕەسمی ڕێزگرتن لە بیست و هەشتەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی  ئیمام خومەینی (رە) گواستەوە.

فەرمایشەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی هەروەها لە ڕێ وڕەسمی ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی (رە) لە کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەی پی تیش دەنگ دایەوە .

ڕۆژنامەکانی کوێتیش  لە ژمارەی ڕوژی یەکشەممەی خۆیان دا   هەواڵەکانی هاوپێوەند بەم ڕێ وڕەسمەیان  گواستەوە .

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ڕۆژی یەکشەممە لە ڕێ وڕەسمی بیست و هەشتەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی  ئیمام خومەینی (رە) لە گڵکۆی پاکی ئەو  ئیمامە کۆچکردووە  پێداگرییان کرد : دەستی دوژمنان لە وڵاتانی ناوچە، شەڕی ویکالەتی وەڕێ خستووە .

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها بە ئاماژەدان بە بەڕێوەچوونی بەشکۆی هەڵبژاردنی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری لە ئێران فەرموویان:  بزانن  پڕکێشی و ڕووڕەشی  دوژمن  چەندەیە ، سەرۆکی ئەمریکا لە سستمێکی هۆزایەتی و قەبیلەیی ، سەمای شمشێر دەکات و لە دەنگی چل ملوێنیی گەلی ئێران  ڕەخنە دەگرێت

Başa dön tuşu