FilistînNûçeRojhilatanavin

SORANİ- دەنگ و باسی یەک نەگر لە بارەی شپرزە بوونی حاڵی مەحموود عەبباس

سەرچاوە پزیشکیەکان دەڵێن، سەرۆکی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین تووشی نەخۆشیی دڵ هاتووەو لە نەخۆشخانەدا خەوێندراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، سەرچاوە پزیشکییەکان لە ئەردەنەوە باسی ئەوە دەکەن کە گوایە حاڵی مەحموود عەبباس نایراو بە ئەبوومازن  سەرۆکی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین شپرزەیەو ئێستاکە لە نەخۆشخانەدا خەوێندراوە.

ماڵپەڕی غەززە ئالان بە گێڕانەوە لەم سەرچاوانەوە باسی ئەوەی کردووە کە: مەحموود عەبباسی حەفتاوپێنج ساڵان لە گەشتەکەی ئەم دواییەی بۆ تونس کەوتووە بە عەرزداو زەبر لە بڕبڕەی پشتی کەوتووە، بەڵام ئێستا لەکاتی سەردانی بۆ وڵاتی کوەیت بەناچاری لە بەر نەخۆشیی دڵ لە نەخۆشخانەیەکی ئەڕدەن دا خەوێندراوە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژنامەی قودسی عەرەبی کە لە لەندەن دا بڵاو دەبێتەوە بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانیەوە ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردووەتەوەو نووسیویەتی:  سەرۆکی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین کە لەو سەرکردانەی فەلەستینە کە لە لایەن ڕۆژئاواوە پشتیوانیی لێ دەکرێت تووشی گرفتی دڵ هاتووەو ئێستاکە لە نەخۆشخانەیەکی ئەردەن دا بە سەر دەبات.

هاوکات بڕێک لە سەرچاوە فەلەستینییەکانیش لەوانە (نەبیل ئەبو ڕەدێنە) وتەبێژی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەڕی فەلەستین ئەم هەواڵانەیان بە درۆ خستوەتەوە.

قودسی عەرەبی هەروەها نووسیویەتی: سێ پزیشکی ئەردەنی ئاگایان لە باری تەندروستیی مەحموود عەبباسە. ئەم پزیشکانە بە شێوەی نهێنی بانگ دەکرێن و درکاندنی هەرچەشنە وردیاتێک لە بارەی چارەسەری بۆ مەحموود عەبباسیان لێ قەدەغە کراوە. بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشخانەکەش خوازیاری بە نهێنی مانەوەی ڕووداوەکەیە.

هێشتا زانیارییەکی ورد لەم پەیوەندییەدا بڵاو نەبووەتەوە، بەڵام پزیشکان لە بەشی تایبەتیی نەخۆشخانەکەی ئەمانی پێتەختی ئەردەن وتوویانە کە لەوانەیە  سەرۆکی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین تووشی هەوکردنی توند هاتبێت لە چەند ئەندامێکی لەشی و ڕەنگە تەنانەت تووشی تەوژمی خوێن و گوشاری دڵ هاتبێ و ئینجا دوو ڕۆژ لەوەوپێشیش تووشی جەڵتەی دڵ هاتبوو کە هەڵبەت گیانی بەسەلامەت دەرکرد.

بڕیار وا بوو مەحموود عەبباسی  سەرۆکی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین واز لە سەرۆکایەتیی ئەم پێکهاتەیە بهێنێ ، کەچی ناکۆکیی نێوان ڕێکخراوەی ڕزگاریدەری فەلەستین و بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامی واتە حەماس هەتاکوو ئێستا ڕێی لەم بابەتە گرتووە

Başa dön tuşu