IraqNûçeRojhilatanavin

SORANİ- رزگاکرانی پێنج گوند لە پاڕێزگەی نەینەوای ئێراق

هێزەکانی سوپای ئێراق پاش نێوەڕووی ئەمڕۆ توانیان پێنج گۆند لە ڕۆژهەڵاتی شاری مووسڵ لەچنگ داگیرکاری تیرۆریستەکانی داعش رزگار بکەن .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس ، فەرماندەی لیوا”عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا” فەرماندەی هەڵمەتی ئازادکرانی موسڵ لە بەیان نامەیەکدا ڕایگەیاند کە هێزەکانی لەشکەری پازدەی سوپای ئێراق نێوەڕووی ئەمڕۆ توانیان پێنج گۆند لە ناوچەی ” ئەلمحلیبە ” لەڕۆژئاوای شاری موسڵ ئازد بکەن. بەپێی ئەم بەیان نامەیە ، گۆندەکانی “شێخ قرە ئەلسلفی” تیشە ئەلعتشانە” ئەلشوهەدا” ئەلعزیزیە و” ئەلموالی” کە تورکەمەن نشینن بکەوێتە دەس هێزەکانی ئێراقی. لەم هەڵمەتەدا هێزی ئاسمانی ئێراقیش دەستیان دایە بومبارانی بنکە وهەمارەکانی تەقەمەنی ترۆریستانی داعش. هێزە ئێراقیەکان دوای ئازاد کرانی ئەم ناوچەیە ، خەریکی پاکتاو کردنی جادەو بینا کان لە مینە دەکار نراوەکانن

Başa dön tuşu