EwropaÎranNûçeRojhilatanavin

SORANİ- زەریف: ئێران هەرگیز بە شێوەی یەکلایەنە بنپێکەری کۆهەنگاو (برجام )نابێ

“محەممەد جەواد زەریف” وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیداری “فدریکا موگرینی” ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە سلۆ پێی داگرت: ئێران هەرگیز بە شێوەی یەکلایەنە بنپێکەری بەرجام نابێ.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا؛ وەزیری دەرەوەی  ئێران لە دیداری موگرینیدا کە شەوی سێشەممە لە سلۆ بەڕێوە چوو وتی؛ بێتوو بەڵێنشکێنییەکانی ئەمریکا لە جێبەجێ کردنی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش “بەرجام” درێژەی هەبێ، ئێران تەگبیری نوێ و شیاوی ئەو چەشنە هەڵس و کەوتانە دەگرێتە بەر.

موگرینی ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپایش لەم دیدارەدا جەختی کرد لە سەر پێبەندی و  بەرپرسایەتیی یەکێتیی ئەورووپا بەرامبەر بە جێبەجێ کرانی ڕێککەوتننامەی بەرجام.

هەر دوولایەن لەم دیدارەدا جیا لە بیر و ڕا گۆڕینەوە سەبارەت بە پرسە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان، سەبارەت بە باروودۆخی سیاسیی وڵاتانی ناوچە لەوان قەتەر و  سووریا وتووێژیان کرد و هەردوولایەنیش سوور و پێداگر بوون لە سەر بەڕێوەچوونی دانوستانی سیاسی بۆ کەم کردنەوەی کێشە و  ئاڵۆزی لە ناوچەکەدا.

وەزیری دەرەوەی ئێران کە سەرلەبەیانی دووشەممە بە بانگهێشتی فەرمیی دەوڵەتی نەرویژ سەردانی ئۆسلۆی کردووە، پێش ئەوەش دیدار و وتووێژی کردبوو لەگەڵ هاوتای نەرویژی و ئەندونیزیایی خۆی

Başa dön tuşu