ÎranNûçeRojhilatanavin

SORANİ- زەریف: بانگەشەکانی ئەمریکا دژ بە ئێران شتێکی تازە نییە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی:بانگەشەکانی دەوڵەتی ئەمریکا دژ بە ئێران دووپات کراوەیەو هیچ پێوەندییەکیان بەڕاستییەوە نییە.

“محەممەد جەواد زەریف” وەزیری دەرەوەی ئێران کە لە نیۆیۆرکدایە، ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژ لەگەڵ کەنالی “پی بی ئس”ی ئەمریکادا وتیشی: بە داخەوە ئەمریکا لە مێژە سیاسەتی دوژمنایەتی لەگەڵ ئێرانی گرتۆتە بەر و دەوڵەتی نوێی ئەم وڵاتەیش خەریکی جێبەجێ کردنی سیاسەتێکی دوژمنکارانەتر لەوەی ڕابردوویە.

زەریف راشکاوانە رایگەیاند: دەوڵەتی ئەمریکا دەبێ چاوێک بخشێنێت بە سەر دەسکەوتەکانی خۆی لە ناوچەکەدا تا بزانێ چی بە دەست هێناوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها بە ئاماژە بەوەی کە واشینگتۆن دەبێ ڕووانگەیەکی نوێی بەرامبەربەباروودۆخی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین هەبێ، وتیشی:دەوڵەتی ئەمریکا هەموو بژاردە نادرووستەکانی هەڵبژاردووە و هاوپەیمانانی ئەم وڵاتە یەکتری بە داکۆکی لە تیرۆریزم تۆمەتبار دەکەن.

سەرۆکی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران لە هەینیی ڕابرووە بە مەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەی گەشە پێدانی پاوەجێ کە لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بەڕێوە دەچێ، خۆی گەیاندۆتە نیۆیۆرک. زەریف لە پەراوێزی ئەم کۆبوونەوەیەدا، جگە لەو دیدارە دوولایەنانەی کە لەگەڵ کاربەدەستانی نەتەوە  یەکگرتوەکان هەیبووە، وتووێژی زۆریشی کردووە لەگەڵ مێدیا جۆربەجۆرەکانی ئەمریکادا

Başa dön tuşu