ÎranNûçeRojhilatanavin

SORANİ- زەریف: بەرپرسانی سەعودی بەئاشکرا وتیان، شەڕ دەبەینە ناو ئێران

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتی: بەرپرسانی عەرەبستان بەئاشکرا وتبوویان، شەڕ دەبەینە ناو ئێران و ئەوە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە.

محەممەد بن سەلمان جێگری شازادەی جێنشین و وەزیری بەرگریی عەربەستان ماوەیەک لەوەپێش لە دیمانە لەگەڵ تەلەفزیۆنی فەرمیی ئەو وڵاتە، وتی: “شەڕ دەبێ بگوێزینەوە بۆ ناو ئێران و ئەو وڵاتە دەکەینە مەیدانی شەڕ.”

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی سێ شەممە لەکۆبوونەوەکانی ئۆسلۆ فرومی نەرویژ، لە وەڵامدانەوە بە پرسیارێک لەوبارەوە کە لەبەرچی ئێران وتوویەتی عەرەبستان دەستی هەیە لە پەلامارە تیرۆریستییەکاندا؟ پێی داگرت: هەر ئەو ڕۆژە کە هەوڵە تیرۆریستییەکان لە ئێران ئەنجامی گرتیش، عادڵ جوبەیری وەزیری دەرەوەی عەرەبستان پەیامێکی لەسەر پەیجەکەی لەسەر توئیتەر بڵاو کردەوە.

عادڵ جوبەیر وەزیری دەرەوەی عەرەبستان پاش ڕووداوە تیرۆریستیەکان لەتاران کە شەهیدبوونی١٧کەس وبرینداربوونی ٥٢کەسی لێکەوتەوە، لە پەیامێکدا نووسی: “ئێران لەبەر دەستتێوەردان و داکۆکی لە تیرۆریزم لەناوچەدا دەبێ سزا بدرێ .”

وەزیری دەرەوەی ئێران بەپێداگری لەسەر چارەسەریی سیاسی هەموو گیروگرفتەکان، وتی: ئێران زیاتر لە بیست ساڵە کە دەڵێ پێویستە هەموو گرفت وکێشەکان لەڕێی وتووێژەوە چارەسەر بکرێ، بۆیە ئەگەر پاش هێرشی ئێراق بۆسەر ئێران، بڕیارنامەکەی بەتەوواەتی جێ بەجێ کرابا، شەڕی کوەیت ڕوو نەدەداو ئەگەر پێش بە شەڕی کوەیتیش دەگیردرا، داعش بەدی نەدەهات.

دانیشتنی ئۆسلۆ ئەمڕۆ سێ شەممە بەئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و کەسایەتییەکانی دیکەی جیهانی لەپایتەختی نەرویژ دەسپێکرا

Başa dön tuşu