وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی کۆگەی باڵای سیاسی ڕێکخراوی نەتەوەکان بەرەو نیۆیۆرک وەڕێ کەوت.
بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆگەی باڵای سیاسی نەتەوەیەکگرتووەکان لەگەڵ بیرمەندان، کاربەدەستان و کەسایەتییەکانی جیهان لە وڵاتانی جۆربەجۆر دیدار و وتووێژ دەکات .
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، ئامادەبوون و وتاردانی زەریف لە بیرکەدەی ئەنجومەنی پێوەندی دەرەوەیی واتە ( CFR) ی بە ئامادەبوونی ریچارد هاس سەرۆکی ئەم ناوەندە لەڕۆژی دووشەممە حەڤدەی ژووئیە لەبەرنامەکانی دیکەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئەمریکا ڕاگەیاند .
ئامانجی سەرەکیی کۆبوونەوەی کۆگەی باڵای سیاسی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ساڵی دووهەزارو حەڤدە بنبڕ کردنی هەژاری و گەشەی ماڵی لە جیهان ڕاگەیەندراوە.
ئەم کۆبوونەوەیە لە ڕۆژی دووشەممە دەیەمی ژووئیە دەست پێکراوە و هەتا چوارشەممە نۆزدەی ژووئییە درێژەی هەبووە