SORANİ- سوپای سوریا گەیشتە سنووری ئێراق
سوپای سوریا لە درێژەی پاکتاو کردنی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە لە تیرۆریستان، خۆی گەیاندووەتە سنوورەکانی هاوبەش لەگەڵ ئێراق .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرچاوەکانی مەیدانیی ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند ، یەکەمین یەکەی سوپای سوریا بە پێی پشتیوانیی هێزی خۆڕاگری گەیشتوونەتە سنووری ئێراق لە باکووری ڕۆژهەڵاتی بوارگەی سنووریی تەنف لە سەر ڕێگەی جاددەی دیمەشق – بەغدا.
هێزی حەشدی شەعبیی ئێراقیش لە لایەکی دیکەی سنوورەوە لە پارێزگەی ئەنبار خۆیان گەیاندووەتە سنووری سوریا .
فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکی بەرلەمە دووجار لە هەژدەی مانگی مەی و شەشمی ژووئەن هێزی سوریایان لەم ناوچەیە دابووە بەر پەلامار .
تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بە پێی داکۆکی ماڵی وسەربازیی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ڕۆژاوایی و عەرەبی ئەم وڵاتە لە وان عەرەبستان بە پەلامار کردنەسەر ئێراق و سوریا بەشگەلێکی ئەم دوو وڵاتەیان داگیر کردووە و تاوانکاری زۆریان ئەنجام داوەه
لەوکاتەوە تائێستا هێزی سوری و ئێراقی زۆرێک لە ناوچە داگیرکراوەکانیان ئازاد کردووە.