İslami Davet Kurdi Bange İslami

SORANİ- سۆپاسی یارمەتی گەیاندنی ئێران لە هەڵمەتی ڕزگار کردنی مووسڵ دەکرێت

باڵوێزی ئێراق لە یونان وتی : ئێران گەلێک یارمەتیی داوین بۆ ڕزگار کردنی مووسڵ لە چنگی تاقمی تێڕۆڕیستی داعش .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی   ئیرنا ” غازی زێباری ” باڵوێزی  ئێراق  لە یونان   ڕۆژی  چوارشەمە  لە ڕێ و ڕەسمی  جێژنی  ڕزگار کردنی مووسڵ  لە باڵۆێزخانەی  ئەو وڵاتە لە ئاسینا  وێڕای  ئاماژە بە زیانەگەلێک وا دراوە لە دامەزراوە ژێرخانەییەکانی ئێراق لە کاتی  داگیرکردنی شارەکانی ئەو وڵاتە  لە لایەن  تاقمی  تێڕۆڕیستی  داعشەوە،  وتیشی:  ژۆمارێک  لە شارەکان و بە تایبەت شاری مووسڵ واتە دووهەمین  شاری گەورەی  ئێراق  بە تەواوی ڕووخاوەو سەرچاوە نەوتیەکانیان  تاڵان کردووە .  زێباری  وتیشی: تاقمی تێرۆڕیستی  داعش  جگە لە  کاول کردنی  دامەزراوە ژێرخانەییەکانی ئەو وڵاتە  ئاسەواری  کەونارایی  ژۆمارێک   لە شارەکانی   ئێراقیش  کە  پێشینەی  بڕێک  لەوان   دەگاتە  4 هەزار ساڵ  کاول کردووە .  ئەرتەشی  ئێراق  بە پشتیوانی  هێزەکانی  حەشدی  شەعبی  ئەو  وڵاتە  و یارمەتی  موستەشاریی  کۆماری  ئیسلامی  ئێران  مووسڵ  ناوەندی  پارێزگای  نەینەوای  لە چنگی  داعش  ڕزگاز  کرد   و حەیدەر عیبادی  سەرۆک   وەزیرانی    ئێراق  دووشەمە  10 ژوئییە  ڕزگار  بوونی  بە تەواوی  مووسڵی  لە چنگی  تاقمی  تێڕۆڕیستی  داعش  ڕاگەیاند .  تاقمی  تێڕۆڕیستی  داعش  لە ساڵی  2014  بە لاگری  دارایی  و سەربازی  ئەمریکا  و هاوپەمانە ڕۆژئاوای و عەرەبیەکانی  ئەو وڵاتە  بۆ وێنە  عەرەبستان  و تورکیا  بە پەلامار بۆ سەر ئێراق  بەشگەلێکی  لە باکوور  و ڕۆژئاوای  ئەو وڵاتەیان  داگیر کرد  و جەنایەتگەلێکی زۆریان  ئەنجام دا

Exit mobile version