SORANİ- سەردار سلێمانی : سەرکەوتنی عێراق هیی هەموو گەلانە
فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی پێداگری کرد: سەرکەوتنی عێراق تەنیا هیی گەلانی عێراق وسووریا نیە بەڵکوو ئەم سەرکەوتن وجێژنە هیی هەموو گەلەکانە.
بە پێی ڕاپۆرتی پارس نێوز ، سەردار سولیمانی لە ڕێ وڕەسمی چلەی سەردار شەعبان نەسیری لە هۆڵی ئەندیشە بە دیاری کردنی دۆخی زاڵبوونی تاقمی ترۆریستی داعش بەسەر دوو وڵاتی عێراق وسووریا وتی: کۆی زاڵبوونی داعش بەسەر دوووڵاتی عێراق وسووریا بە تەنیایی زۆرتر لە خاکی هەرکام لەم دوو وڵاتە بوو.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە جەنایەتی بەربڵاوی تاقمی ترۆریستی داعش لە عێراق وسووریا ، بێ سەرپەرەشت کردن وبێ ماڵوحاڵ کردنی هەزاران بنەماڵە لەم وڵاتە دا ڕایگەیاند: سەرەتا کەسانێک جەنایەتی داعشیان بە فیتنەی ئائینی ومەزهەبی نێوان شیعە وسوننە دەزانی ودەیانوت کە ئێران لە بەرانبەری دا بە چۆکدا دێت بەڵام کەسانێک کە پەرەیان دا بە م مەسەلانە خۆیان لەگەل کارەساتی ترۆریستی مەترسیدارو دڕندانە لە وڵاتەکەیان دا بەرەوڕوون.
سلیمانی بە پیداگری لەسەر ئەمەکە ئەم سەرکەوتنە هەڵقوڵاو لە حیکمەت ، تەقوا وتەگبیری پیاویکی گەورە لەماڵێکی بچوک بوو، وتی: زانای ئیسلامی وگەورە لە عێراق ئایەتۆڵلا سیستانی ئەم فەقیهە دۆخ ناسە خەڵکی عێراقی لە دۆخی هەستێاری جۆربەجۆر ڕزگار کردووە.
وتیشی: لەکاتی داگیر کران، دارێژرانی یاسای بنەڕەتی، چەندین هەڵبژاردن ولە هەڵس وکەوت لەگەڵ فیتنە وئاڵۆزیەکان ، نێزیک کردنەوەی شیعە وسوونە لە یەکتر وموحەببەت کردن بە کوردەکان دەوروڕۆڵی بێ وێنەی گیڕاوەو عەباکەی خۆی باوکانە کردەوە و هەموو نەتەوەی ئێراقی خستە ژێر ئەو عەبایەی خۆی.
فەرماندەی سوپای قودس وتی: فەتوای ئەم حەکیم و زانایە بووە هۆی خروشانی گەنجانی عێراقی وئەم شەجەرە، حەشدی شەعیبی پیرۆزی داڕشت کە کارتێکەری باش وبەکەڵکی لەم سەرکەوتنەدا هەبوو