بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە ئەلعەهد، سەید عەممار حەکیم سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی ئێراق رۆژی سێ شەممە بەئاماژە بەوەی کە ئەو وڵاتە لەبەراوەرد لەگەڵ سێ ساڵی رابردوو، زۆر جیاواز بووە، پێی داگرت: لەو ساڵانەدا هەمووان نیگەرانی لێک هەڵوەشانی سوپاو حکومەتی ئێراق بوون بەڵام ئەمڕۆ هێزە ئێراقییەکان، سەرکەوتن و دەسکەوتی مەزنیان لەبواری ئاسایشدا بەدەست هێناوە.
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی ئێراق وتی: یەکڕیزی و کەڵک وەرگرتن لەتواناکانی گەلی ئێراق، ڕاوێژی وڵاتانی دۆستی وەک، ئێران و چاودێری مەرجەعییەت، ئەو سەرکەوتنانەی هێنایەدی.
حەکیم بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە گەلی ئێراق شانازی بە حەشدی شەعبی دەکات، وتی: هێزە ئێراقییەکان دەبێ بۆ لەناوبردنی هەموو گرووپە تیرۆریستییەکان، هەوڵ دەدەن