BehreynIraqMafên MirovanNûçeRojhilatanavin

SORANİ- عەمار حەکیم: ئالی خەلیفەی بەحرەین پێداچوونەوە بکات بە سەر هەڵوێستەکانیدا

سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانیی ئێراق بە دەربڕینی نیگەرانیی توند بەرامبەر بە باروودۆخی پڕمەترسییی لە بەحرەین، خوازیاری ئەوە بوو کە ڕژێمی ئالی خەلیفە هەڵس و کەوتی لەگەڵ شاروومەندانی ئەم وڵاتە بگۆڕێ.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم؛ سەید عەمار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانیی ئێراق ڕۆژی پێنجشەممە لە لاپەڕەکەیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام نووسی: ڕژێمی ئالی خەلیفە دەبا بە بەدیهێنانی کەشێکی پڕمتمانە، باروودۆخی بەحرەینی ئەهوەن و ئارام کردبایەتەوە بەڵام بە بڕینی بەند بۆ شێخ عیسا قاسم کەسایەتیی خەباتگێڕی ئایینی و هێرش کردنە سەر ماڵی ئەو بەڕێزە، ڕەوشەکەی ئاڵۆزکاوتر کرد.

“کتائب حزب الله عراق”ـیش لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: ئازار دانی شێخ عیسا قاسم باروودۆخێکی نالەباری بە دواوە دەبێ کە کۆنترۆڵ کردنی دواهاتەکانی گونجاو نییە و گەلی بەحرەین ناچار دەکات بۆ بەرگریی لە بوونی خۆیان بەرامبەر بەو هەوڵی تیابردنەی ڕژێمی ئالی خەلیفە دەیدات لە دووی بژاردە و ڕێگایەکی دیکە بگەڕێ.

دوای هێرشی هێزەکانی بەحرەین بۆ سەر ماڵی شێخ عیسا قاسم لە ناوچەی دۆراز، خەڵک دەستیان دایە خۆپیشان دان و پۆلیسیش دەستی لێ کردنەوە، لەم هێرشەدا پێنج کەس کوژران و پتر لە سەد کەسیش بریندار بوون و نزیکەی 300 کەسیش قۆڵبەست کران.

بەحرەین لە چواردەی فڤریەی ساڵی دووهەزارو یازدەوە بۆتە گۆڕەپانی ناڕەزامەندی دەربڕینی ئاشتیانەی دژی ئالی خەلیفە. جەماوەری ئەم وڵاتە خوازیاری ئازادی، دامەزرانی دادگەری و نەمانی هەڵاواردنن لە وڵاتەکەیاندا. کەچی ڕژێمی ئالی خەلیفە بۆ دامرکاندنەوەی ئاگری ناڕەزامەندییەکانی جەماوەر لەم وڵاتە ژمارەیەکی زۆری ڕێبەری نەیاری قۆڵبەست کردووەو بە بوختان و دۆسیەی ساختە زیندانی درێژ ماوەی بۆ بڕیونەتەوە

Başa dön tuşu